زه‌وی به‌خه‌ڵكی سوریا و توركیا ده‌درێت و بۆ وارسی ئه‌نفالكراوانیش رێگری ده‌كرێت
ریپۆرتاژ 07:28 PM - 2021-04-10.
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، داهاتی ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی هه‌ولێر بۆ حزب و ئه‌و كۆمپانیا‌و كه‌سانه‌ی حزب ده‌یه‌وێت قۆرخكراوه، به‌ڵام كاتێك پارچه زه‌ویه‌ك ده‌درێت به وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، رێگری لێده‌كرێت.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان كه نه‌یوست ناوی ئاشكرا بكرێت ناوی لای PUKmedia پارێزراوه وتی: به‌ڵگه‌م له‌به‌رده‌ستدایه كه له‌هه‌ولێر زه‌وی بۆ خه‌ڵكی سوریی و توركمان كه لایه‌نگری حزبێكی دیاریی كراون ته‌رخانكراوه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵگه‌شم هه‌یه كه به‌شێك له‌كارمه‌ندانی كه‌ناڵی رووداو ته‌نانه‌ت خێزانه‌كانیشیان له‌باشترین شوێنی هه‌ولێر زه‌ویان پێدراو پاشان به‌پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی فرۆشتوویانه‌ته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی: كاتێك داوا له‌وه‌زیری شاره‌وانییش ده‌كه‌ین كه به چ هۆكارێك ئه‌و زه‌ویانه دابه‌شكراون و پاشانیش رێگه‌یان پێدراوه كه بیفرۆشنه‌وه، به‌هه‌ندێك پاساو بابه‌ته‌كه به‌لاڕێدا ده‌بات، كه گوایه به‌ڵێننامه‌یان به‌و كه‌سانه پڕكردوه‌ته‌وه كه گوایه ناتوانن ئه‌و زه‌ویانه بفرۆشن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا وانیه‌و كارمه‌ند هه‌یه له‌و كه‌ناڵه زه‌ویه‌كه‌ی به‌پاره‌ی خه‌یاڵی فرۆشتوه‌ته‌وه‌و هیچ رێوشوێنێكی یاسای به‌رامبه‌ر نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.
PUKmedia له‌سه‌ر وته‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌دواداچوونی زیاتری بۆ ئه‌و بابه‌ته كرد‌و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا نوسراوێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به ئیمزای وه‌زیری شاره‌وانیه‌وه ده‌ستكه‌وت كه وه‌ڵامی سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانی داوه‌ته‌وه‌و نكۆڵی ناكات كه پارچه زه‌وییه‌كی بۆ كه‌سێك ته‌رخانكردوه تا بیكات به به‌نزینخانه، به‌ڵام له‌به‌دواداچوونه‌كانی PUKmedia ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سه‌ی زه‌وییه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، به‌ڕه‌گه‌ز سورییه‌و پاش ئه‌وه‌شی زه‌ویه‌كه‌ی كراوه به‌ناوه‌وه، به‌بڕی 4 ملیۆن دۆلار، واتا 400 ده‌فته‌ر دۆلاری ئه‌مریكی فرۆشتوه‌یه‌تییه‌وه.
به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌یام عه‌قیل ئه‌و ژنه سوریه‌یه كه زه‌وییه‌كی له‌ناو شاری هه‌ولێردا پێدراوه و وه‌زیری شاره‌وانیش به‌رگری لێده‌كات و ده‌ڵێت، به‌ڵێننامه‌ی پێ پڕكراوه‌ته‌وه هه‌ركات شاره‌وانی زه‌وییه‌كه‌ی بوێت وه‌ریده‌گرێته‌وه، به‌ڵام PUKmedia زانیویه‌تی پێش ئه‌وه‌ی شاره‌وانی داوای زه‌وییه‌كه بكاته‌وه، ناوبراو زه‌ویه‌كه‌ی فرۆشتووه.
ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی له‌نوسراوه‌كه‌دا دانده‌نێت به‌وه‌ی پارچه زه‌وییه‌كه له‌ناوچه‌ی شاره‌وانی چواری هه‌ولێر داوه به‌كه‌سێك به‌ناوی هه‌یام عه‌قیل.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه په‌رله‌مانتارێكی كوردستان كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه بۆ PUKmedia جه‌ختی كردوه، ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستێتی كاره‌كانی كابینه‌كانی پێشوو ره‌تبكاته‌وه، ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن نیه، ئه‌وه‌شی وت، به‌بۆچونی من ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ناكۆكی ناوخۆیی حزبێكه‌وه هه‌یه، كه كاری كردوه‌ته سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت.
دوێنێ 9-4-2021، ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكی له‌دژی پێدانی زه‌وی به كه‌سوكاری ئه‌نفالكراو و شه‌هیدان و زیندانی سیاسی گه‌رمیان بڵاوكرده‌وه‌و له‌سه‌ر راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زیری شاره‌وانیش ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتی، داهاتی ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی هه‌ولێر بۆ حزب و كۆمپانیا‌و كه‌سانێك كه حزب ده‌یه‌وێت ته‌رخانكراوه، به‌ڵام رێگری ده‌كرێت له‌پێدانی زه‌وی به‌سه‌ر وارسی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا، كه له‌راستیدا سه‌رجه‌م داهاته‌كانی ئاسمان و سه‌ر و ژێری زه‌وی ده‌بێت بۆ خه‌ڵك بێت و له‌خزمه‌تی خه‌ڵكدا بێت.
PUKmedia به‌شی به‌دواداچوون
هەواڵی زیاتر
-
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
11:11 AM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
10:50 AM - 2024-05-01
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
09:58 AM - 2024-05-01
چوار فراکسیۆنی کوردستانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن
06:19 PM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01 -
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
کوردستان 01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
کوردستان 11:11 AM - 2024-05-01 -
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
کوردستان 10:50 AM - 2024-05-01