riklam

بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟

بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27
شەریف پاشا

شەریف پاشا

لەساڵی 1919 شەریف پاشا خەندان (1865-1951) ویستی سیستمێكی سیاسی بۆ كوردستان بكاتە دەستورێكی خۆسەر و وەك سیستمێكی حوكومڕانی كوردستان لە پرۆژەیەكدا چەند پێشنیارێكی نووسی و كردی بە ڕەشنووسێك بۆ پایەكانی حوكومڕانی لە كوردستان.

 بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی لە ئەرشیفی دەرەوەی بەریتانیادا دۆزراوەتەوە، ئەو سیستەمە سیاسییەی ژەنەراڵ شەریف پاشا ویستوویەتی و هەمیشە پێداگریی لێكردووە،  ئەو پلان و بەرنامانەیە پیشانی دۆستانی كورد بدات كە پێشتر كاری بۆ كردووە، چونكە شەریف پاشا پلانێكی تۆكمەی هەبوو بۆ جێبەجێكردنیان ئەگەر كوردستان ببێت بە دەوڵەت ! و لە كاتێكدا  ئەگەر ژەنەڕاڵ شەریف پاشا ببێت بە سەرۆكی كوردستان.

ئەو پێشنیار و پڕۆژە و پێكهاتە سیاسییەی كە پێشنیاری كردبوو لە: 

یەكەم: پەرلەمانێك كە لە دوو بەش پێكهاتبێت، یەكەمیان ئەنجومەنی پیرانە كە لەسەدا ٥٠ی لەلایەن خەڵكەوە هەڵدەبژێردرا و لەسەدا ٥٠ی دیكەی لەلایەن ئەوەوە لە سەرۆك عەشیرەتەكان هەڵدەبژێردرا.   

 دووەم: پەرلەمان بە تەواوی لەلایەن خەڵكەوە هەڵدەبژێردرا.    سێیەم: دەسەڵاتی یاسادانانی ویلایەت كە لە كەسانی پسپۆڕ پێكهاتبوو. 

ئەگەر ئەم سیستەمە جێبەجێ بكرایە شەریف پاشا دەبووە ئەمیری كوردستان و ئەنجوومەنێكی ڕاوێژكاری هەبوو كە لە پیاوانی عەشیرەت و ئایینی پێكهاتبوو.  و لە هەمان كاتدا بێ گومان دەبووە یەكێك لە سەركردە دیارەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەركردەی كورد بۆ هەموو كوردستان.

بۆیە خەمی گەورەی شەریف پاشا دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان بوو بۆ هەموو كورد لە هەر شوێنێكی جیهان.

 ئینگلیزەكان لە ژێر ئەم سیستەمەدا بەرپرسی سیاسی و سەربازییان دانابوو بۆ ڕاوێژكاری و پێشخستنی گەشەپێدان.

لە پلان و پرۆژەی شەریف پاشادا كە لە ساڵی 1919 نوسیویەتی، ویستویەتی پایتەختی دەوڵەت یان قەوارەی سەربەخۆ موسڵ بێت، چونكە دەیزانی گرنگی ستراتیژیی شارێكی گەورەی كوردی وەك موسڵ بۆ كورد هەڵیدەگرێت.

لە نووسینەكانی تریشماندا چەندین بەڵگەنامە و دەستنووسی گرنگ دۆزراونەتەوە هەندێكیان چاپ كراون و زۆربەشیان كاری لەسەر دەكرێت و بڵاویان دەكەینەوە .
نووسینی.. جوامێر بەختیار مستەفا ، حامید ئەبوبەكر بەدرخان

PUKMEDIA



زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket