riklam

گۆڕانکاریە ناوخۆییەکانی یەکێتی

بیروڕا 11:05 PM - 2026-07-09
فواد نوری

فواد نوری

"گۆڕانکاریە ناوخۆییەکانی یەکێتیی"
"دەروازەیەک بۆ خۆسازدانەوە..."

هەموو حزبێک لەمێژووی کۆن و نوێیدا،گۆرانکاری لە ستراتیژو پەیکەرو شێوازی سوڕی ژیانی حزبایەتی خۆیدا دەکات.

یەکێک لەبنەما سەرەکیەکانی کاری سیاسی و رێکخراوەیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، کە قاڵبوەوەی کاری حزبی و سیاسیە لەباشوری کوردستان و هەرگیز صڵی نەکردۆتەوە لە هەرجۆرە هەنگاوێک بەئاراستەی نوێبوونەوە.
لەناو یەکێتیدا بەردەوام ئەو ئایدیایە زاڵە کە دەبێت لە قۆناغەکانی ژیانی سیاسی خۆیدا لەپێناو گونجان لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەگۆرانکاری بکات و بیر لە خۆنوێکردنەوە بکاتەوە. بە مەبەستی هاوتەریب بون لەگەڵ دۆخ و پێداویستیە هەنوکەیەکانی سەردەم، بەئامانجی گەشەکردن و مانەوەو هەڵسانەوەو شیکردنەوەی واقیعی ئێستای کوردستان و ناوچەکە بەگشتی.

گۆرانکاریە خێراکانی ناوچەکە و یاساو شێوازی حوکمڕانی لەکوردستان و شانۆی سیاسی و نەخشەی پرۆسەی سیاسی لەکاتی ئێستادا وا دەخوازێت یەکێتی وەک حزبێکی سەنگین و حساب بۆ کراو جارێکی تر پێداچونەوە بە پلان و بەرنامەی خۆیدا بکاتەوە و جارێکی تر بە دیدگای نوێ رێکخستنەکانی، پەیوەندیەکانی، دبلۆماسیەتی، پێداچونەوەی جدی بۆ بکرێت. ئەرک و کاری ئۆرگانی بە بەرگی تازە ڕەنگڕێژ بکات. لێرەدا گۆرانکاری دەبێتە هەنگاوێکی حەتمی و زەرور لەسەرجەم پایەکاندا. یەکێتی نە لەرابردوو نە لەئێستادا ترسی نەبوەو نییە لە هەر گۆرانکاریەک کە بەرژەوەندی گشتی تێدا رەچاو کرابێ. چونکە ئەوە رێساو عورفی ژیانی سیاسی و حزبیە و پلانێکی سەردەمیانەیە.

هێنانی گەنجان، جێ کردنەوەی ژنان، ئایدیای رۆشنبیران، ئەزمونی تێکۆشەرەکانمان سەرجەمیان دەبێت تێکەڵی یەکتر بکرێن تا بتوانین وەک حزبێکی هەمیشە زیندوو، بە داهێنان و گەشەکردن و رێکخستنەوەو بەهێزی لە گۆرەپانەکەدا درێژە بە خەبات بدەین، هەموان چاویان لەسەر یەکێتی و هەنگاوەکانیەتی بۆ داهاتوی ئەو هەرێمە. ئەمەش بە خۆ رێکخستنەوە و نوێ بونەوە دەکرێت. بە چاکسازی هەمیشەیی و ریشەیی دەکرێت لەسەرجەم ئۆرگانەکان تا ببێتە پایەکی بەهێزی مانەوەو گەشە سەندن.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket