تروپكی دیپلۆماسیەت، لە لوتكەی دێڵفی دا
بیروڕا 02:56 PM - 2026-04-29
بەشداریی بەردەوامی قوباد تاڵەبانی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی، تەنها بەشدارییەکی
پرۆتۆکۆڵی نییە و نوێنەرایەتیەکی ئاسایی نیە، بەڵکو گوزارشت و هێمایە بۆ داڕشتنی دیپلۆماسیەتێکی
مۆدێرن و هاوچەرخ، کە تێیدا ئابووری و سیاسەت و ئاسایش و تەکنۆلۆژیا پێکەوە گرێ دەدرێن،
لەم سەکۆ جیهانییەدا قوباد تاڵەبانی وەک ئەندازیارێکی پەیوەندییەکان، توانیویەتی
سنوورە تەقلیدییەکانی دیپلۆماسیەت تێپەڕێنێت و پرسی کورد لە ناوچەیەکی جێناکۆکەوە
بگۆڕێت بۆ هاوبەشێکی ستراتیژی لە بوارەکانی وزە، ژینگە و تەکنەلۆژیا، ئەم جووڵە دیپلۆماسییەی
لە لوتکەی دێڵفی خۆی بەرجەستەکرد، نیشانەی تێگەیشتنێکی قووڵە بۆ هاوکێشە نوێیەکانی
جیهان، کە تێیدا هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لۆژیکی ئابووری و دیالۆگی کراوەوە، پێگەی
خۆی لە نەخشەی سیاسیی نێودەوڵەتیدا بەهێزتر و جێگیرتر دەکات.
ئەوەی لە (11)یەمین كۆڕبەندەكەدا بەدیدەكرا، جوڵەی دیپلۆماسیانەی قوباد تاڵەبانی
بوو، كە هەڵگری تەنها دیپلۆماسیەتی ئابوری و پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكان نەبوو
لەگەڵ وڵاتی خانەخوێ (یونان) و بەشداربووانی دیكە، بەڵكو توانی لەرێی پانێڵێكی رەسمییەوە
و هەروەها لە پەراوێزی كۆڕبەندەكەوە جوڵەیەكی فراوانی دیپلۆماسی لەگەڵ كەسایەتییە
دیارەكانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی ئەنجامبدات و پەیامی (سیاسی، ئەمنی، تەندروستی،
ژینگەیی، گەشتوگوزار، تەكنەلۆژی و.. هتد) بگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەكان و بەرسڤی
لایەنە پەیوەندیدارەكانیش لەسەر ئەو بوارانە بۆ هەرێمی كوردستان بەدەست بێنێت، بەتایبەتی
لەگەڵ وڵاتی یونان، كە پێگەی پەیوەندییە هەمە جۆرەكانی لەگەڵ هەرێم دەگاتە ئاستێكی
فراوانتر و بەهێزترەوە.
لەو كۆڕبەندەدا جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم توانی لە چوارچێوەی دیپلۆماسیەتێكی
فرەرەهەند و هاوسەنگدا سەرنجی بەشداربووان بۆ هەرێمی كوردستان رابكێشێت لەسەر بنەمای
هاوسەنگكردنی پەیوەندییەكان لەپێناو:
ـ راكێشانی وەبەرهێنەران بۆ هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی كەرتی بازرگانی و
دروستكردنی پەیوەندییەكی هاوسەنگی ئابوری.
ـ زیاتر ناساندنی هەرێم وەك هاوبەشێكی سەرەكی لە بواری ئابوری و نەوت و گاز
و بوارەكانی دیكەدا.
ـ ناساندنی وێنەی باشی هەرێم بە جیهان و فەراهەمكردنی متمانەی نێودەوڵەتی لەسەر
هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشە ئابوری و ئەمنیەكانی
ناوچەكە لەرێی دانوستانەوە.
ـ گەیاندنی پەیامی ئاشتی هەرێمی كوردستان و بێ لایەنی بەرامبەر بە جەنگی ئەمریكا
و ئێران و پشتگیریكردن لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا.
ـ سودوەرگرتن لە ئەزموونی حوكمڕانی لە وڵاتی یونان و بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدانی
زنجیرەیەك دیدار لەگەڵ بەرپرسە سەرەكییەكانی ئەو وڵاتە لەوانە: (جێگری سەرۆك وەزیرانی
یونان، وەزیری دەرەوە، وەزیری وزە و ژینگە، وەزیری حكومڕانی ئەلەكترۆنی و زیرەكی دەستكرد،
وەزیری تەندروستی) و چەند بەرپرسێكی دیكە.
دیدگای قوباد تاڵەبانی لە دێڵفی جەختکردنەوە بوو لەسەر ئەو ڕاستییەی، کە
ئارامیی ناوچەکە بەستراوەتەوە بە سەقامگیریی ناوخۆیی هەرێم و هێزی دامەزراوەکانی،
لەم چوارچێوەیەشدا، یەکێتی وەک کارەکتەرێکی ستراتیژی و میانڕەو، نەک تەنها وەک پارێزەری
هاوسەنگییە سیاسییەکان، بەڵکو وەک بزوێنەری چاکسازی و دیالۆگی نیشتمانی دەردەکەوێت،
کە ئامانجی سەرەکیی دوورخستنەوەی هەرێمە لە ناوچەیەکی پڕ لە ململانێوە بۆ سەنتەرێکی
گەشەسەندووی ئابووری و سیاسی کە جێگەی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێت.
ئەم پێگەیەی یەکێتی لەسەر ئاستی عیراق ڕەنگدانەوەی ئەو ڕاستییەیە، کە هێزە
سیاسییە جیاوازەکان، چ لە بەغدا و چ لە ناوچەکانی تری عیراق، یەکێتی وەک زمانێکی
هاوبەش و نیوەندگیرێکی ژیر دەبینن، ئەم ڕێزگرتنەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە یەکێتی
توانیویەتی لە قەیرانە قووڵەکاندا وەک جەمسەرێکی هێمن کێشەکان بەرەو دیالۆگ ببات،
نەک پێکدادان، و بەردەوام پارێزگاری لەو بنەما نیشتمانیانە کردووە کە بەرژەوەندییە
باڵاکان دەپارێزن، ئەمەش وایکردووە دیدگای یەکێتی ببێتە مەرجەعێکی سیاسیی گرنگ بۆ
هەر جۆرە ڕێککەوتن و سەقامگیرییەک لە تەواوی عیراقدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15




دابەزێنە

