(گەرمیانی نوێ)یادێک بۆ کۆمەڵەی خوێندکاران.....
بیروڕا 12:14 PM - 2026-04-27
رۆژى 26ی نیسانی 2026، تێپەڕبوونی نیو سەدە
بەسەر دامەزراندنی ڕێکخراوێکدا یاد دەکەینەوە کە تەنها ناوەندێکی پیشەیی نەبووە، بەڵکو
قوتابخانەیەکی گەورەی پێگەیاندنی سەرکردە، تێکۆشەر و نیشتمانپەروەران بووە. نیو سەدە
لەمەوبەر و لە ڕۆژگارێکی تەمومژاوی و پڕ لە چەوسانەوەدا، "کۆمەڵەی خوێندکارانی
کوردستان" وەک پێویستییەکی مێژوویی لەدایکبوو تا ببێتە دەنگی ڕاستەقینەی
قوتابیان و جڵەوی خەباتی مەدەنی و زانستی بگرێتە دەست.
کۆمەڵەی
خوێندکاران مێژوویەکە لە قوربانیدان و بەرهەمهێنان و لە ساڵی 1976دا، کاتێک دامەزرا
کە ئیرادەی گەلی کورد ڕووبەڕووی توندترین شاڵاوی سڕینەوە ببووەوە. لەو سەردەمەدا،
خوێندکاران سەلماندیان کە قەڵەم و کتێبەکانیان کەمتر نین لە چەکی دەستی پێشمەرگە.
ئەم ڕێکخراوە توانی زانکۆ و پەیمانگاکان بکاتە مەڵبەندی هۆشیاری نەتەوەیی و دژایەتیکردنی
ستەمکاری. زۆرن ئەو سەرکردە و تێکۆشەرانەی ئەمڕۆ کە یەکەم هەنگاوی کارگێڕی و سیاسییان
لە ناو ڕیزەکانی ئەم کۆمەڵەیەوە دەست پێکردووە.
لە ڕەهەندە
زانستییەکەیدا، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان هەمیشە داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافە
زانستییەکانی خوێندکاران بووە. لە تێکۆشان بۆ باشکردنی سیستەمی خوێندن، دابینکردنی
بەشە ناوخۆییەکان، تا دەگاتە ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان. ئەمڕۆ کە لە سەردەمی
تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرددا دەژین، ئەرکی کۆمەڵە گۆڕاوە بۆ پەرەپێدانی توانای دیجیتاڵی
و ئامادەکردنی نەوەی نوێ بۆ بازاڕی کار و داهێنانە جیهانییەکان.
ئێستا
کە لە ساڵی 2026داین، کۆمەڵەی خوێندکاران دەبێت وەک هەمیشە نوێگەر بێت. تەنها یادکردنەوەی
ڕابردوو بەس نییە، بەڵکو پێویستە ئەم ڕێکخراوە ببێتە پردی پەیوەندی لە نێوان زانکۆ
و کۆمەڵگەدا. پێویستە کار لەسەر ئەوە بکرێت کە خوێندکاربونی ڕاستەقینە بگەڕێنرێتەوە
بۆ ناوەندەکان.
داهێنانی
زانستی و توێژینەوە بکرێتە پێوەری سەرکەوتنی ڕێکخراوەیی. دیموکراسی و ئازادی ڕادەربڕین لە ناو زانکۆکاندا
بپارێزرێت. لێرەدا بە پێویستی دەازنم بۆ ئەم یادە ئاماژە بەوە بکەم کە لە گەرمیاندا
و سی ساڵ پێش ئێستا، رێک لەمانگی دووی ساڵی 1996 دا لقی گەرمیان ی ئەم کۆمەڵەیە یەکەم بڵاوکراوەی
وەرزی خۆی بڵاوکردەوە بەناوی (گەرمیانی نوێ) ئەم ناوە جۆرێک بوو کە هەژموونی رۆژنامەنی
کوردستانی نوێ لەسەر ئێمە ئەندامانی کۆمەڵەی خوێندکاران لە گەرمیان دا هەبوو کە هەمیشە
وەک سمبوڵی راگەیاندنی نووسراوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەیرمان ئەکرد، ئەم بڵاوکراوەیە
بۆ ئەو کاتە کە تایپکردن بە کۆمپیوتەر و لەبەررگرتنەوە بەهۆی باردۆخی ئابووری و نەبوونی
کۆمپیوتەرەوە ئەرکێکی زۆر قورس بوو، بەڵام بەهاوکاری برای بەڕێز کاک مەلا رەحیم کە
ئێستا جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان - ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ە، ئەو
کات بەڕێزی لێپرسراوی لقی گەرمیان-ی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بوو لەهەمان
کاتدا خاوەن ئیمتیازی بڵاوکراوەکەبوو، بەندەش سەرنووسەری بڵاوکراوەکەبووم وە شەرەفی
ئەوەم پێبەخشرا کە وەک بچووکترین ئەندامی ناو رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بەشداری کۆبوونەوەی جەنابی مام جەلال بکەین و یەکەم ژمارەی گەرمیانی نوێ
پێ ببخەشین و هەرگیز دەستخۆشی و پاڵپشتی جەنابی مام لە بیرناچێت کە وەک داینامۆیەک وابوو بۆ ئێمەی
ئەندامانی کۆمەڵەی خوێندکاران لە گەرمیان.
لە
کۆتاییدا، سڵاو بۆ ئەو تێکۆشەرانەی یەکەم بەردی بناغەی ئەم کۆمەڵەیەیان دانا. سڵاو
بۆ ئەو خوێندکارانەی لە پێناو ناسنامەی نەتەوەییاندا خوێنی خۆیان بەخشی. یادی 26ی
نیسان تەنها ڕۆژژمێرێک نییە، بەڵکو بەڵێننامەیەکی دووبارەیە بۆ درێژەدان بە ڕێبازی
زانست و خەبات.
بژی
خوێندکاران.... ئاوەدان بێت کوردستان.....
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15




دابەزێنە

