riklam

19 ساڵ بەسەر ئەو وەرچەرخانە مێژووییەدا تێپەڕی

بیروڕا 03:45 PM - 2024-04-07
خاتوو گەلاوێژ

خاتوو گەلاوێژ

گەلاوێژ

 

19 ساڵ بەسەر ئەو وەرچەرخانە مێژووییەدا تێپەڕی كە وەك لاپەڕەیەكی پرشنگدار لە مێژووی عێراق و سەروەرییەكی نەتەوەیی لە مێژووی كورددا تۆماركرا و مام جەلال بووە سەرۆكی كۆماری عێراق.

 

سەرۆك مام جەلال كەسایەتییەكی هەڵكەوتووی مێژووی ئەم نیشتیمانە و عێراق و ناوچەكە و تەنانەت جیهانیشە، ئەو منداڵێكی زیرەك و لاوێكی بەهەڵوێست و پێشمەرگەیەكی خەباتكار و پیاوێكی ڕەشید و قاڵبووی سیاسەتی جیهانی و ئینجایش سەرۆك كۆمارێكی خەمخۆر و هاوسەنگ و جێمتمانەی هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراق بوو بە هەموو نەتەوە و ئایین و ئایینزاكانیەوە.

 

گەورەیی جەلال تاڵەبانی هەر لەوەدا نەبوو كە میللەتەكەی ناسناوی مامی بە باڵاداببڕن و هەموو عێراقییەكان بیكەنە سەرۆكی خۆیان و باڵاترین مەرجەعی عێراقی بە "صمام امان"ی بچوێنێت و هاوسەنگیی ناوخۆی وڵاتێكی فرەپێكهاتە و فرە ڕەنگ و دەنگی دوای قۆناغێكی تازەی مێژوویی ڕابگرێت، بەڵكو گەورەیی مام جەلال لەوەیشدا بوو كە ڕایەڵێكی هاوسەنگیی لەنێوان زلهێزە ناوچەیی و جیهانییەكانیشدا دروستكردبوو و هەموویانی، بە عەلمانی و ئیسلامییەوە، كردبووە دۆستی خۆی و تەنانەت لە هەندێك دۆسیەی زۆر ناكۆكیشدا ئەوانیشی لەیەكتری نزیك دەكردەوە.

 

مام جەلال بە "تەسقیفی زات" دەستیپێكرد و بە پێشمەرگایەتی قاڵ بوو و وەك تاكەكوردێك لە مێژووی دەیان ساڵەی عێراقدا بووە سەرۆك كۆمارێكی هەڵبژێردراوی ئەو عێراقەی كە هەموو تەمەنی خۆیی بۆ دیموكراتیزەكردنی تەرخانكرد.  

 

لەمڕۆژەدا شانازیی بەوەوە دەكەین كە مامی ئێمەی كوردان سیمبولی ئاشتی و پێكەوەژیان و داڕێژەری بنەمانی دیموكراسی بووە لە عێراقی فیدراڵدا.
یاد و یاوەرییت هەمیشە بەرز و پیرۆز ڕادەگرین.

 

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket