riklam

ئەفسانەیەکی تری هەڵبژاردن

بیروڕا 02:59 PM - 2024-04-04
ستران عەبدوڵڵا

ستران عەبدوڵڵا

-٢-

ستران عەبدوڵلا

هەڵبژاردن بۆ ئەوانە دەکرێ و بەوانە دەکرێ کە ئامادەن بەشداری تیا بکەن، ئەولەویەت بۆ ئامادە و بەشدارە و دەبێ رێز لە ئیرادەی دەستپێشخەر و دەنگدەری ئامادەی  کێبڕکێکە بگیرێت، پێش ئەوەی دڵی بایکۆت و ئەوانەی بەشداری ناکەن رازی بکرێت . 

 

چۆن دەبێ  دڵی ئامادە و گیانباز بشکێنین بۆ دڵدانەوەی ئەوانەی  بەشەرتی چەقۆ نەبێ ، بیری لێ ناکەنەوە؟

 

 دەگوترێ هەڵبژاردن بێ فڵان و فیسار ناکرێ و خاوەنانی ئەم گوتەزایانە  گەرەکیانە ئەم ڕەچەتەیە بە واقیعبینی و شرۆڤەی سەنگین و پەرۆشی نیشتمانیی بفرۆشنەوە بە رای گشتی . گوایە ئەگەر وا نەبێ وا دەقەومێ.ئەم پەرۆشخوازانە دایمە و درهەم دەڵێن ؛ ئامان خزمینە ! واقیعەکە رەچاو بکەن و ناسکی دۆخەکە بخوێننەوە. 

 

ئەم رۆحە بەزیو و  ترساوە کەوا (خۆشی حەشار داوە )، روحێکی کۆنەپەرستانەیە و تەواوکاری گیانی خۆدزینەوەیە لە پێشبڕکێیەکە، هەردووکیشیان هیچ مانایەک بۆ دیموکراسیی و دادپەروەری بەشداریکردن و وازییە وەرزشێکەی  هەڵبژاردن ناهێڵنەوە، چونکە پێش دەستپێکردن ، لە بەلاش و حەلاش ، بەرتیل دەداتە ئەم و ئەو.

 

قوربان ! جیاوازی زۆر زۆرە لە نێوان واقیعبینی و تەسیلم بوون بە واقیعی ناجۆر و ناپەسەند.

 

بێگومان خۆشە و دیمەنەکە جوانترە  هەموو تێدابن و هەموو بەشداری بکەن، چونکە ئێمە گشتمان  کوردین و (یەکین و لەکین)، بەڵام خراپ ئەوەیە پێشوەختە داشی یەکتری سوار بکەین و لە لێواری گەمەکە تیپ و یاریزانەکان  بە بارمتە بگرین.

 

ئەفسانە ئەوەیە لەسەر حیسابی  فەقیر و فوقەرای کە ئامادەی  رەنج و کۆششن ، پاداشتی تەلەبەی خواپێداو بکەین و دنەی نا عەدالەتی بدەین 

 

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket