نەورۆز لە چەند وێستگەیەكی جیاوازی ژیانمدا
بیروڕا 05:30 PM - 2024-03-20
عیماد ئەحمەد
ئەم بیرەوەرییە لە ساڵی 2022 یاداشتكرا لەمڕۆشدا دووبارەی دەكەینەوە بە هیوای سودبەخشین
سەرەتای شەستەكانی سەدەی رابردوو، لە یادی نەورۆزی ئەو ساڵانەدا، مێرمنداڵ بووم. لە گەڕەكی جەلەوەی شاری خانەقین دەژیام. بە خەیاڵێكی كوردانەوە لەگەڵ خەڵكی گەڕەكدا، بە ژن و پیاوەوە بە گەورە و بچووكەوە دوای خاڵۆ فرە بەهرەكەم، *مامۆستا موحسین* ئەكەوتین و بە دەنگی بەرز، لە قەراخ هاژەی رووباری ئەڵوەن، هاوارمان دەكرد:
*ئیمڕۆ رۆژی خۆشییە! كاوە زوحاك كوشتییە!*
ساڵی 1970 هەرزەكار بووم، یادی نەورۆز لە تەیارەخانەی شاری خانەقین سازكرا، یەكێك لە سونبولەكانی كوردایەتی لە شاری خانەقین *مامۆستا عەزیز پشتیوان* بوو. ئەو بە دەنگە پڕ سۆز و زوڵاڵەكەی، بە دەستە راستە پڕ ئاماژەكەی هاواری دەكرد: *یان كوردستان یان نەمان!* ئەم دروشمە وەكوو برووسكەیەك لە ناخماندا دەنگیدایەوە و بووە وزەیەكی هەتاهەتایی كوردایەتی بۆ خەڵكی شارەكەم.
ساڵی 1984، كە لە هەڕەتی گەنجایەتیدا بووم، یادی نەورۆز لە سوورداش ساز كرا، بە ئامادەبوونێكی جەماوەریی بێوێنەی خەڵكی كوردستان و بە وتە پڕ جۆش و خرۆشەكەی هەڤاڵ *مام جەلال*، كە دەیفەرموو: *جەماوەری لەبننەهاتووی یەكێتی!* دڵنیایی بەسەر خەڵكی كوردستانا دەباراند و نەورۆز و پێشمەرگە و خەڵك ئاوێتەی یەكبوون.
ساڵی 2012 قۆناخی كامڵبوونی دید و تێڕوانین و تێگەیشتنم بوو، بۆ یادی نەورۆز. كاك دلێری سەید مەجید، مامەخەمەی هەمووان، كۆمەڵێك هاوڕێ و كەسوكاری هەر دوولامان، لە كانیماسیی قەراغی شاری سولەیمانی، میوانداریی كردین و بە دیار ئاگرێكی گەورەوە و بە دەنگی زوڵاڵ و بەرزی *حەسەن زیرەك* سروودی: *ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە...* ئێوارەی نەورۆزمان بەسەر برد. دڵۆپدڵۆپ خۆشەویستی و خۆشی دەڕژایە ناخی دەروونمانەوە.
*ساڵی 2022 لە سێبەری رەشماڵی پایزیی تەمەندا، یادی نەورۆز یادێكی یەكجار جیاواز لە جاران دەبینم. پەرتەوازەیی زۆر و یەكڕیزی زۆر كەم.*
*هیوا كەم و نائومێدی زۆر!*
*بورجی عاج زۆر و دادپەروەری زۆر كەم!*
*كاوە كەم و زوحاكیش زۆر!*
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
09:20 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
06:19 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
کوردستان 11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
کوردستان 09:20 PM - 2024-05-06 -
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
کوردستان 09:05 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسەدا دەکات
پرسەنامە 08:04 PM - 2024-05-06 -
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
کوردستان 06:31 PM - 2024-05-06 -
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
کوردستان 06:23 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
کوردستان 06:19 PM - 2024-05-06 -
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
کوردستان 04:57 PM - 2024-05-06