riklam

‎كەركوك كوردستانییە

بیروڕا 02:10 PM - 2024-02-09
‎عومەر حاجی ئەحمەد

‎عومەر حاجی ئەحمەد

عومەر حاجی ئەحمەد

‎كەركوك شارێكی كوردستانییە 
‎مێژوو شاهێدی دەدات و واقیع ئەوەی سەلماندوە 

‎ ٢٠ساڵ لەمەوبەر سەرۆك مام جەلال لە مەجلیسی حكوم و لەبەردەم ئەنداماندا مورافەعەیەكی گەورەی كرد و بە نیشاندانی نەخشەیەكی كۆنی سەردەمی عوسمانییەكان بۆ هەمووانی روونكردەوە كە كەركوك شارێكی كوردستانییە و لەو كاتەوە لەسەر كوردستان ئەژمار كراوە.
 
‎ئەم مورافەعە گەورەیەی مام جەلال رەنگە ئەو كات و ئێستاش بە دڵی ئەو هێز و لایەنانە نەبێت كە حاشا لە كوردستانی بوونی كەركوك دەكەن و چاویان بە برایەتی و پێكەوە ژیان لەو شارە كوردستانییە هەڵنایەت، بەڵام مام جەلال ئاماژەی بەوەكرد ئەمە مێژوەو هەموو بەڵگەنامەكان كوردستانی بوونی كەركوك دەسەلمێنن.

‎دوای ١٩ ساڵ و لە هەڵبژادنی ١٨/١٢/٢٠٢٣ خەڵكی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان بە مۆركردنی پەنجەیان ئەو راستییەیان سەلماندەوە كە كەركوك شارێكی كوردستانییە و وەفادارییان بۆ مورافەعەكەی مام جەلال و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دووپات كردەوە و سندوقەكانی دەنگدانیان سەوز كرد، ئەو یەكێتییەی بە نەفەسی (كەركوك قودسی كوردستانە) لە ئێستا و رابردووشدا بە خوێن و بە ماڵ و گیان پارێزەری كەركوك بووە و چەندین داستانی پڕ سەروەری تۆمار كردووەو سەدان شەهیدی داوە لەو پێناوەدا.

‎لێپرسراوی مەڵبەندی  ٩ ی شارەزوور*

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket