riklam

‎مورافەعەكەی سەرۆك مام جەلال بۆ كوردستانیبوونی كەركوك

بیروڕا 11:30 AM - 2024-02-09
بارزان شێخ عوسمان

بارزان شێخ عوسمان

بارزان شێخ عوسمان 

رۆژی نۆی فێبرایەر ی ۲٠٠٤ ئەو كاتەی كە عیراق تازە لە دەست دڕندەترین رژێمی دیكتاتۆریی رزگاریی بوو بوو و، سەرۆك مام جەلال لە پاڵ هەڵگرتنی هەمو خەمە نیشتمانیی و نەتەوەیی و چینایەتییەكانی گەلەكەی  بێ جیاوازیی، خەمە سەرەكییەكەی گەلی كوردستانیشی لە هەمو كۆڕ و كۆبوو نەوەیەكدا بە بیر ئەهێنایەوە ، ئەویش دیاریكردنی چارەنوسی ئەو ناوچانەبوو  كە بەر شاڵاوەكانی تەعریب و راگواستن و پاكتاوی نەژادیی كەوتبوو ن كە شاری كەركوك  خاڵی یەكلاییكردنەوەی ئەو كێشە ئاڵۆزە ئیداریی،  قانونیی، جوگرافیی   و مرۆییە یە .سەرۆك مام جەلال لەو كاتەدا كە ئەنجومەنی حوكم وڵاتی بەڕێوە ئەبرد كۆبوو ونەوەیەكی تەرخان كرد بۆ راستییە مێژویی، جوگرافیی، سیاسیی و مرۆییەكانی كوردستانیی بوو نی كەركوك و دەوروبەری، بۆ ئەو مەبەستەش سەرباری سەرچاوە مێژوییە ئەكادیمییەكان، چەند نەخشەیەكی سەردەمە جیاجیاكان لەوانە هی عوسمانلییەكانی خستە رو تا هیچ بیانویەك نەمێنێت بۆ درێژە دان بە سیاسەتە چەوتەكانی حكومەتە یەك لە دوا یەكەكانی عیراق و دەستە بژێری تازەی عێراقی نوێ ش دەرس و پەند لەو رابردوە تاڵە  وەربگرن   و هەمان ئەو چەوتیی و خوار وخێچییە دوبارە نەكەنەوە(بەڵام بە داخەوە دوبارەیان كردۆتەوە) .سەرۆك مام جەلال  ئەو هەوڵ و ماندو بوو نەی لەو پێناوەدا بوو  تا شێواز و مۆركێكی قانونی ببەخشێت بە سەندنەوەی مافەكان بۆ خاوەنەكانیان، بێ توندوتیژیی و بە رێككەوتنی هەموان  ئەو گرێ كوێرەیە بكرێتەوە . بۆیە رۆژی نۆی شوبات بووە مێژوییەكی پرشنگدار لە خەبات و ماندو بوو نی سەرۆك مام جەلال و یەكێتییەكەی و تەواوی هێزە سیاسییەكانی كوردستان و گەلی كوردستانیش، كە هیچ تێكۆشەرێكی عيراقییش لاری نەبوو  لە ئاست سەلماندنی ئەو بەڵگە مێژوییانەی كەسەرۆك مامجەلالی مەزن خستنیە رو كە لە موەافەعەیەكی بێ وێنە لە قەڵەم ئەدرێت لە بەردەم مێژودا .هەر ئەو مورافەعەیەش بوو ە بەردی بناغە ئیلهامی مادەی ٥۸ ی قانونی ئیدارەی دەوڵەت و دواتریش مادەی ۱٤٠ ی دەستور كە  تایبەت كرا بۆ یەكلاییكردنەوەی مەسەلەی ئەو ناوچانەی رژێمی لەناوچو بۆ مەرامی شۆڤێنیی روخسارو  دیمۆگرافیای شێواندبوو ن كە جگە لە كەركوك چەندین ناوچەی ناوەڕاست و باشوری عێراقیشی گرتبووەوە .

 

هیچ كەسایەتییەكی سیاسیی و قانونیی دەوڵەتدار لە ئاستی عیراق و كوردستاندا  وەك سەرۆك ماجەلال چارەسەری بۆ كێشەی كەركوك و ناوچە كێشە لەسەر بوو ەكانی تری كوردستان و عیراق نەدۆزیوەتەوە، لە بەشەكەی  كوردستان هەمیشە ئەوە دوپات ئەكاتەوە كە "شەڕی یا كەركوك و  خانەقین یان تا ماوین ئەجەنگین هەر بەردەوامە بەڵام  بە زمانی دیالۆگ و رێكەوتن و بنەما قانونیی دەستورییەكان  نەك   بەزەبری چەك  و توند و تیژیی، مامەڵەكردنیش لەگەڵ ئەم مەسەلەیەدا ئەبێت زۆر ورد و ژیرانە بێت كە وەك نەشتەرگەریی مێشك وایە، ئەبێت زۆر وریا بین " . 

 

داكۆكی سەرۆك مام جەلال لە كوردستانیی بوو نی كەركوك كە مێژوییەكی زۆر دورو درێژی هەیە ،  بووە فاكتەرێك كە هەمو پێكهاتەكانی ئەو ناوچانە بە نەخشەی رێگەی جەنابیان قایل بن  .هەرچەندە جارو بار هەندێك لایەن چ كوردستانیی چ عێراقیی چ دەرەكیی  پەلەقاژەیان ئەكرد بۆ تێكدانی ئەو بەرنامەیە و سەپاندنی ئەجیندای خۆیان، بەڵام  هەر رێگە چارەكانی سەرۆك مام جەلال جێی خۆیان گرت و حكومەتی فیدراڵیی  قایل بوو  كە ئەوەی پەیوەستە بە قەرەبوو   كە لە بڕگەیەكی مادەی ۱٤٠ دا  جێ بە جێی بكات .

 

مورافەعەكەی نۆی فێبرایەر ی ۲٠٠٤ كە لاپەڕەیەكی  گەشی ترەلە سەدان هەزار لاپەڕەی  خەباتە مەدەنیی و سیاسییەكەی  سەرۆك مام جەلال و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  و تێكۆشەرەكانی، راستیی جیهان بینیی وروانینیی واقیعی سەرۆك  تاڵەبانی  ئەسەلمێنێت بۆ گەڕانەوەی كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكانی تر، لەرێی دانوستان و دیالۆگی بنیاتنەر، هەر ئەو گیانی بیر كردنەوەیەش بوو  كە پێگەی كورد وەك پێكهاتەیەكی گرنگ لە كەركوك لە لایەن هێزە سیاسییەكانی تری عێراقەوە بە توركمان و كلدۆ ئاشوریی و عەرەب و ئەوانیترەوە  مامەڵەی لە تەكدا كراوە، نەك هەر ئەوە بەڵكو جێگەی  متمانەیەكی بەهێزیان بوو  بۆ  بەڕێوەبردنی دەسەڵاتە گرنگ و قورسەكانی ئەو ناوچانە  كە  لە سایەیدا هەمو پێكهاتەكان هەستیان بەئۆقرەیی و ئارامیی كردوە .هەمیشە رێنمایی و فەرمانەكانی  سەرۆك مام جەلال  بۆ پێشمەرگە و هێزە چەكدارەكان و ئیدارە و لێپرسراوانی ئەم ناوچانە،  مامەڵەی بەیەك چاو سەیر كردنی هەمو پێكهاتەكان  و دور لە خۆسەپاندن و تەنگ پێ هەڵچنین و گێچەڵ پێكردن  بێت، سەبارەت بە هەر گۆڕانكاریی  و پێشهاتێكیش  فەرمان و ئامۆژگارییەكان هەر هەماهەنگیكردن بووە لەگەڵ حكومەی فیدراڵ و لە ئاست مەسەلە سەربازیی و ئەمنییەكانیشدا جەنابیان  هەمیشە تەئكیدیان لەسەرهاریكاریی و ئاڵوگۆڕی زانیارییەكان كردوە لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بەوپێیەی ئەو هێزانە بەشێكن لە سیستمی   بەرگریی عیراق، هەر بۆیە لێپرسراویەتیی هەرە گەورەی كەركوك و ناوچەكانی تر بە پێكهاتەی كورد سپێرابوو.

بە داخەوە لەكۆتاییەكانی ساڵی ۲٠۱۲ ەوە بەو گیانە مامەڵە لەگەڵ ئەو میتۆدو روانینە راست و رەوان رەوایەدا نەكرا كە زامنی  بەهێزیی پێگەی كورد بوو  لە  كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكانی تردا، بەڵكو نەهجێك پەیڕەو كرا كە رێك لەدژی بەرژەوەندییەكانی  كۆمەڵانی خەڵكی ئەو ناوچانە بوو ، سەرەنجام  ئەوەیشی لەو چەند ساڵەدا بەدەستهاتبوو  لەدەستبچێت .ئەوەش دەرەنجامی چەندین پێشلكاریی دەستوریی و  خۆ سەپاندن و   بەبێ هەماهەنگی جێگیر كردنی هێز لە ناوچە جیاجیاكانی چوارچێوەی مادەی ۱٤٠ و چەندینی تریش .ئێستاش لەیادی ئەو رۆژی مورافەعەیەدا  ئەگەر دەرفەت بڕەخسێت  و بوو ار مابێت هەقە ئەو  گیانی كاركردن و روانینە ببوو ژێتەوە، بە تایبەتیی (ی.ن.ك) ئەو چەكە بەهێزەی سەرۆك مامجەلالی مەزن بهێنێتە شەڕگە سیاسییەكە  كە مورافەعەكەی پێ بەڕێوە برد و بە یەكڕیزییەوە مادەی ٥۸ لە قانونی ئیدارەی دەوڵەت و مادەی۱٤٠ ی لەدەستوری   عێراقدا پێ چەسپێنرا، كە مادەیەك تا دەستوری عیراق كاری پێ بكرێت ئەویش هەر ئەمێنێت  و بەهای خۆی ئەمێنێت و نابێت هەلومەرجەكانی رابردو كە   دوای پەلاماردان و دەستدرێژییەكانی داعش سەپاندبوو ی  كاربكاتە  سەر ئەم قۆناغە. ئەوەش ئەركی ئەم قۆناغەی خەباتی نوێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و تێكۆشەرەكانیەتی لەگەڵ هەمو ئەو هێزە كوردستانیی و عێراقییانەی كە بەراستیی گەرەكیانە مادەی ۱٤٠ و مادەكانی تری دەستور جێبەجێ ببێت و كەركوك و ناوچەكانی دەوروبەری و ناوچە كێشە لەسەرەكانی تر ببنەوەمێرگی پێكەوە ژیان و عێراقە بچوككراوەكە كە لە سایەی بیردۆز و روانینەكانی سەرۆك مامجەلالدا هەموان شانازییان بە ئارامیی و بە ئاشتیی پێكەوە ژیانەكەی ئەكرد وئەو رۆژگارەی كە  كەركوك سیمبوو لی  برایەتیی وتەبایی  پێكهاتەكان بوو.

ئەمڕۆش كە بیست ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ئەو رۆژە گرنگەی  كە سەرۆك مام جەلال  كوردستانی بوو نی  كەركوك ناوچەكانی تری بازنەی سیاسەتی تەعریبی بۆ  سەركردەكانی عیراق و جیهان سەلماندەوە،  لە هەر كات زیاتر ی ن ك سورە لەسەر  خەبات و تێكۆشانە نەپساوەكەی بۆ ئەوەی ئەو  راستییە مێژوییەی  كەركوك نەكەوێتە ژێر تەپ و تۆزی ناكۆكییە ناوخۆییەكان و بەرژەوەندیی ئەم لایەن و ئەو لایەنی ناوخۆیی و هەرێمایەتیی، هەر بۆیە لە هەڵبژاردنەكەی مانگی دیسامبری رابردودا  زۆرینەی كوردسییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكی بەدەست هێنا، ئەوەش ئاماژەیەكە كە هەم جەماوەری گەلەكەمان لەو ناوجانە، هەم یەكێتییە تێكۆشەرەكەیان درێژە بە رێبازە راست و رەواكەی سەرۆك مامجەلالی مەزن دەدەن  لە  بەدیهێنانی دروشمە دێرینەكەی  یا كەركوك یا خانەقین، یا تا ماوین ئەجەنگین،  جەنگێك كە لەرێی سندوقەكانی دەنگدان، وتوێژی  سیاسیی، دیپلۆماتیی ،  چەسپاندنی گیانی پێكەوە ژیان   لە نێو پێكهاتەكان و رونكردنەوەی راستییە دەستورییەكان،  سەركەوتن بەدەستهێنێت .

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket