riklam

كارەساتی شوبات و وانەی یەكڕیزی

بیروڕا 11:37 AM - 2024-02-01
د. دارا خەیلانی

د. دارا خەیلانی

د. دارا خەیلانی

20 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ تیرۆریستان و ناحەزانی كورد، لە پەلامارێكی خۆكوژییاندا لە هەولێر چەندین تێكۆشەرو خەمخۆری نەتەوەكەمانیان شەهید و بریندار كرد و زامێكیان بە دڵی كوردستاندا هێنا كە ساڕێژبوونی ئەستەمە، لە هەمان كاتتدا، هەر دوێنێش یادی 46 ساڵەی  شەهیدی سەركردە كاك ئارام دەكەینەوە كە شاسواری كوردایەتی و یەكێتی بوو .

لەو نێوانەشدا، یادی شەهیدانی دەستی رەشی داعش، وەكو شەهید شێركۆ فاتح شوانی و شەهید حسێن مەنسور و دەیانی تر ناخمان دەهەژێننەوە.

شاراوە نییە كە مێژووی گەلی كورد لە سەرەتای دروست بونییەوە هەتاكو ئێستا بەچەندین قۆناغی سەخت و دژواردا تێپەڕیوەو هەموو رۆژێك مێژوویەكی نوێی بۆخۆی تۆماركردووە، مێژوەكەی پڕیەتی لەسەروەری گەورە كەلەسەردەمی شاخ و پێشمەرگایەتی چەندین داستان و قارەمانێتی تێدا تۆماركراوە، هەمیشەش رۆژ‌و شوێن‌ و سەنگەر‌و وێستگە‌و قۆناغێكی كوردایەتی نییە، پێشمەرگە‌و تێكۆشەران خوێنی تێدا نەڕژابێت، زیندان‌ و جەلاد‌و پەتی سێدارە نەماوە، شاهیدی قارەمانێتی كورد نەدەن.

لە سەرجەمدا هەر كوردایەتی و كوردبوونمان وەكو شكۆی سەروەرییەكان بەیەكەوە گرێی داوینەتەوە.

لە ئێستاشدا كە هەرێمەكەمان لە ژێر چەندین هەڕەشەی داگیركەراندایە، تەئكید لە یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی لایەنە كوردستانییەكان دەكەینەوە بۆ بەرەنگاری مەترسییەكانی سەر هەرێمەكەمان، چونكە هەموو ئەو قوربانییانەی بە خوێن و جەستە بەخشراوە بە كوردستان لەپێناو ئاشتی و ئارامیدا بوون، بۆ گەیشتن  بە كیانێكی سەربەخۆ و هەر كوردبوونمان بۆ دەمێنێتەوە.

لە كۆتایدا كێلی شەھیدەكانمان دوورنمای خەباتمانن، لەحزوریاندا بۆ ھەمیشە دەستمان بەسنگمانەوەیە 
سڵاو لە شەهیدانی یەكی شوبات
سڵاو لە شەهیدانی سەركردە كاك ئارام  و لیوا شێركۆ و لیوا حسێن.
نەمری بۆ شەهیدانی  كورد و كوردستان…
سڵاو لەكەسوكاری سەربەرزی شەهیدان…
سڵاو لەپێشمەرگە كۆڵنەدەرەكان.

*ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket