riklam

بۆ یادی پۆلێك شەهید

بیروڕا 03:42 PM - 2024-01-30
لیوا ئەیوب یوسف سەعید

لیوا ئەیوب یوسف سەعید

ئەمرۆ نۆ ساڵ تێپەر دەبێت بەسەر شەهید بوونی پۆلێکی قارەمان لە شەهیدانی سەربەرزی ڕێگای رزگاری کوردستان وەك شەهید عەقید نەریمان دۆشکە و شەهید ئاکار سەڵاحەدین محمد و پۆلێک لە هاوسەنگەرانیان وەک شەهید پێشەنگ محمد جەبار و سەیف نەجیب حەمید و کاکەمین یوسف ڕەمەزان و ئەرتان محمد علی.

شەهید نەریمان و پێشمەرگەکانی و هاوسەنگەرانی قەندیلێک بوون لە ورەی بەرز و پۆڵاین و کێوێک لە ئازایەتی و جوامێری و سەربەرزی، بە داخەوە نۆ سال بەر لە ئێستا لە داستانێکی مەزندا لە باشوری شاری کەرکوک لە مەکتەب خالید رۆح و جەستەی خۆیان پێشکەش بە خاکی کوردستان کرد و بە دەستی ڕەش و نەگریسی تیرۆرستان گیانیان سپارد و شەهید کران ئەو رۆژە شومەی کە ئێمە جگە لە شەهیدانمان زیاتر لە ۲۵ پێشمەرگەی قارەمانمان بە سەختی بریندار بوون و لە شەهید بوون گەڕانەوە، بەڵام سەربەرزین بەوەی کە هەرگیز پاشەکشەمان نەکرد و بەڵکوو وەک خۆڵ و خاشاک ڕامان ماڵین و لەو سنورە دورمان خستنەوە.

ئەوان ژیانیان پێشکەش بە خاکی پیرۆزی کوردستان کرد لە پێناو پاراستنی ژیان و کەرامەتی گەلی کورددا. بۆیە ئەڵێین نامرن ئەوانەی وان لە دڵی میللەتدا ئەژین. پێتان سەربەرزین و شانازی بە ناسین و هاوسەنگەرایەتیتانەوە ئەکەین. بنەماڵە بەرێزەکانتان بە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێز و پایەداری خۆمان ئەزانین. سەربەرزی بۆ بنەماڵە جوامیر و شۆڕشگێرەکانیان، بۆ هەمیشە شانازییان پێوە ئەکەین.

 

PUKMEDIA

 

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket