لەیەکێتیدا مرۆڤ ئامانجە و نیشتمانیبوون ڕێگەیە
بیروڕا 10:03 AM - 2024-01-02
ڕێژنه محه‌مه‌د
یه‌كێتی هه‌ر لەدامه‌زراندنیه‌وه، هه‌موو سنوره ده‌ستكرده‌كانی بڕی، باکور، باشور، رۆژئاوا لەدەستەی دامەزاندنیدا کۆکردەوە، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنەمای باوه‌ڕه‌ی یه‌كێتی کەخۆی به‌موڵكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌زانێت.
هەر ئەوەندە نا، یه‌كێتی لەچه‌ندین ڕێكخراو‌و كۆمه‌ڵه‌ی جیا بێگومان به‌فکری جیا پێکهات، ئەمەش یەکەمین جار بوو لەمێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و حزبی کوردی‌دا جیا فکرییەکان لەیەک حزبدا کۆبکرێنەوەو بەیەکەوە یه‌كێتیه‌كی به‌هێز ڕابه‌رایه‌تی بکەن.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قۆناغه جیا‌كانی خەباتی یه‌كێتی، ئه‌وه به‌دی ده‌كرێ كه له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌میشه ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاواز جێگای بۆته‌وه‌و به‌رده‌وامیش هه‌ڵچون و داچونێك له‌نێوان ڕه‌وته جیاوازه‌كانیدا هه‌بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بگاته كه‌ناری لێكهه‌ڵوه‌شان و شه‌ڕی ناوخۆیی حزبه‌كه.
له‌مه‌وه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌مان بۆ دروست ده‌بێت، كه یه‌كێتی حزبی هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه جیا‌كانه، له‌وپه‌ڕی چه‌پ بۆ ئه‌وپه‌ڕی ڕاست، لەیەکێتیدا مرۆڤ ئامانج بووەو نیشتمانیبوون ڕێڕەوو ڕێگە هاوبەشەکە بووە کەهەمووانی بەیەکەوە کۆکردۆتەوە لەیەک سەنگەری خەبات و تێکۆشان‌دا.
به‌درێژایی مێژووی یه‌كێتی هیچ كاتێك نه‌مبینیوه، یه‌كێتی ڕێگری كردبێ له ئه‌ندام و كادیره‌كانی خۆی كه سروته دینییه‌كان په‌یڕه‌و بكه‌ن، به‌ڵكو یه‌كێتی ده‌ستی هه‌یه له‌دروستكردنی هه‌زاران مزگه‌وت و ناوه‌ندی ئاینی و هه‌میشه ڕێزێكی تایبه‌تی بۆ زانایانی ئاینی داناوه.
به‌درێژایی حكومڕانی یه‌كێتی، چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئاینی له‌ناو حكومه‌ت و له‌ناو ناوه‌نده حزبیه‌كان پۆست و پله‌یان پێدراوه‌و نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتییان كردووه له‌په‌رله‌مان و دامه‌زراوه رەسمیه‌كاندا.
بۆیه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره، كه یه‌كێتی حزبێكه هه‌موو جیاییە‌كان له‌ناو خۆیدا جێگا ده‌كاته‌وه‌و له هه‌موو هه‌نگاوه‌كانیشدا هه‌موو ئه‌و جیاوازییانه كاریگه‌ریی ته‌واویان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی یه‌كێتی هه‌یه.
چونكه هه‌ر له سه‌رده‌می سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه تا ئێستاش كه سه‌رۆك بافڵ درێژه‌پێده‌رو نوێكه‌ره‌وه‌ی رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لاله، حیسابێكی بێچه‌ند و چۆن بۆ هه‌موو ده‌نگه جیاوازه‌كان ده‌كات و به‌ڕێزو گه‌وره‌ییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
کوردستان 10:11 AM - 2024-05-02 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01