riklam

یەكێتی سەكۆی ئازادی بۆ پرسە نیشتمانییەكان

بیروڕا 03:54 PM - 2023-03-22
هێڤار محەمەد عومەر

هێڤار محەمەد عومەر

هێڤار محەمەد عومەر

 

لە سەرتای خەبات و دەستپێكی شۆڕشی نوێوە، یەكێتی هەمیشە روئیای مام و ڕێبازی یەكێتی لەسەر ئەوە بونیاد نراوە كە سەكۆیەكی ئازاد بێت بۆ سەرجەم ئەو  بیر و راو و بۆچوون و دیدانەی كە دەچنە چوارچێوەی كار  و خەباتی و كۆمەڵایەتی و سیاسی  تایبەت بە بڕیاردان لە پرسە نیشتمانییەكان و پرسە چارەنوسسازەكان بە گەل و نیشتمان، لەو پێناوەشدا جەنابی مام سەركەوتوترین دیپلۆماتكار بووە كە توانیویەتی فروانترین و زۆرترین پەیوەندی دروست بكات لە گەڵ سەرجەم هێزە  سیاسییەكانی هەرچوارپارچەی كوردستان و عیراق و ناوچەكە و وڵاتە ئیقلیمییەكان و وڵاتانی جیهانی سیاسی لە پاڵ سەنگەری پێشمەرگایەتیدا و دوای روخاندنی رژێمی سەدامی دیكتاتۆر ئەو راستییەمان بۆ مێژوو و ئایندەش سەلماند، هەربۆیە ئەو پرسانەی كە رەهەندی نیشتمانیان هەیە دەبێت بە هەماهەنگی لە نێوان ریزەكانی سیاسی خەبات و حزب و كۆمەڵانی خەڵك و گەلدان یەكلاببنەوە و بكرێن بە بڕیاری سیاسی و بخرێنە نێو پڕۆژەی سیاسی و نیشتمانی لە كە بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا بێت، نەوەكو  تەنها بۆ مەرامی كەسێتی یاخود لە خانەی بەرژەوەندی حزبیدا چەق ببەستن و قوڵ بكرێنەوە.

 

هەر بۆیە دەمانبینی فەخامەتی كۆچ كردوومان جەنابی مام جەلال لە گۆرەپانی سیاسی ناوخۆیی و ئیقلیمی و  نێودەوڵەتیدا بەبێ دوو دڵی و بەگومان لە بەرامبەراكان و تەخوین كردنیان بڕیاری یەكلاكەرەوی دەدا لەو پرسانەی كە رەهەندی نیشتیمانیان تێدابوو، گەر بەقازانجی خودی یەكێتیی نیشتماینی كوردستانیش نەبوایە، چونكە خوێندنەوەی مام بۆ راگرتن و باڵانس كردنی هاوكێشە سیاسییە ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكانی جیهانی سیاسی دوێنی و ئەمڕۆ  زۆر ورد و قوڵ بوو، بۆیە هەمیشە كار وپلان وبەرنامە و ستراتیژی نیشتمانی دادەڕشت، كە  ئەجیندای سیاسی مام هەمیشە پڕبوو لە  ئەجیندای نیشتمانی لە سەر بنەماكانی ئازادی و یەكسانی و دیمكراسی  و مافی مرۆڤ و ئاشتی و خۆشگوزەرانی تاك و خەڵك لە سایەی دادپەروەی یاسایی و كۆمەڵایەتی و سیاسیدا.

پرسە نیشتیمانییەكان و چارەنوسسازەكانی خەڵك ئەولەویاتی مام بوون كە هەندیك جار دەبووە مایەی گلەیی و زویری و نیگەرانی هەندیك لە لایەنە سیاسییەكان، بە تایبەتی  وڵاتانی ئیقلیمی و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان و عیراقییەكانی بەڵكو بگرە ژمارەیەك لە هەڤاڵان و هاورێ نزیكەكانی خەبات و مێژووی سیاسی مام، بەڵام دوای كە ئەوەی لە حیكمەتی مام تێدەگەشتن كە چ كوردستانیك و چ عیراقێك و چ نیشتمانێك وێنا دەكات و نەخشەی بۆ دەكێشیت، لە چوارچێوەی فەلسەفەی تایبەت بە مام، ئەو كوردستان و عیراقەی  كە هەمووان جێگایان تێدا ببێتەوە و بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و لە سەرووی بەرژەوەندییە سیاسی وحزبییەكانەوە بێت لە راستەو بۆ چەپ  و لەچەپەوە بۆ راست.

ئەوەی گرنگە كە بیزانین كە لە سەرەتای دروست كردنی بەرەی كوردستانییەوە  لە ساڵی 1987  ەوە هەتاكو دوای راپەرینی ئاداری 1991  بە رابەرایەتی ئەندازیاری راستەقینەی راپەرین مام و  سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمەڵانی خەڵكی بەشەرفی كوردستان و پاشان دروستكردنی پەرلەمانی كوردستان ساڵی 1992 بۆ یەكەم جار لە مێژووی كورد و كوردستاندا و پاشان پڕۆسەی رزگاركردنی عیراق بە پشتیوانی و هەماهەنگی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی  هەتاوەكوو ئێستا، بەردوام یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامانج و بەرژەوەندییەكانی خۆی وەلاوە ناوە و لەپێناو پرسە نیشتمانییەكانی كوردستان و عیراق و گەل و نەتەوەمان، وە لەو پێناوەدا قوربانی زۆری داوە لە سەرجەم بوارەكاندا و لە زۆربەی ئستحقاقاتی سیاسی و حزبی و نیشتمانی خۆی خۆش بووە و دەستی بەشداری  و ئاشتی بۆ لایەنەكانی تر درێژ كردووە لە پێناو بوونیادناوەی كودردستانێك و عیراقكی ئازاد و زۆر بەی جار نەرمی سیاسی و دیپلۆماسی تەواوی نیشان داوە بەرامبەر لایەنەكانی تر بە مەبەستی  راگرتنی هاوكێشە نیشتمانییەكان لە هەریمی كوردستان و عیراق و یەك پارچەیی خاك و یەك ریزی گەل و نیشتیمان.
مام و فەلسەفەی  مێژوی و سیاسی و فەرهەنگی و ئەخلاقی و كۆمەڵایەتی و پێشمەرگایەتی و دیپلۆماسی و نیشتمانی  ورێبازی یەكێتی، فێری كردووین  كە هەمیشە دەستمان كراوە  بێت لە پێناو ئاشتی و ئاشتەوایی سیاسی و كۆمەڵایەتی، هەمیشە دەرگامان واڵا بێت بۆ خەمخۆران و دڵسۆزانی گەل و نیشتیمان و ئەوانەی بڕوای  تەواویان هەیە بە ئازادی و دیمكراسی و یەك دەنگ و یەك وتار و یەك سەنگەر بین لە ئاستی پرسە نیشتیمانییەكاندا، مام ئاسا و یەكێتی  ئاسا بەردەوام پارێزەری سەرسەخت و جەنگاوەر  و داكۆكاری راستەقینی خاك وگەل ونیشتیمان بین، بە ئەمەك ودڵسۆز و دەمو دەست و داوێن پاك بین لە ئاستی ئەرك و خەبات و داموودەزگانی كوردستان و نیشتمان، بە ئەخلاقی باڵا و پێرۆزی مام و خوێنی شەهیدانمان سەربەرز بین لە بەرامبەر ئەو بەرپرسیارییەتییەی لە شۆڕشی نوێ و خستومانەتە ئەستۆمان، هەروەها پارێزگاری لە دەستكەوتەكانی خۆمان بكەین لە هەرێمی كوردستان و لە عیراق، لە سەروی هەموویانەوە یەك پارچەیی خاكی كوردستان و عیراق، پاراستنی مافە دەستورییەكانمان كە بۆ یەكەم جار دوای نزیكی  100 ساڵ لە خەبات و قوربانی توانیمان لە دەستووری ساڵی 2005 دا بێچەسپێنین و جێگیری بكەین، كە بە رۆڵی كاریگەر و مێژوویی مام و سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان مافەكانی كورد كرا بە كرۆك وروحی دەستوری عێراق لە پاڵ مافەكانی گەلانی تری عێراق، كە لە نێوانیدا باس لە شەراكەتی راستەقینەی كورد دەكات و قوربانەیەكانی ئەم گەلە دەكات هەتاوەكوو ئەحكامە خیتامیەكانی دەستوری عێراق.
هەر بۆیە دەبینین ئێستا لێرەو لەوێ مام ئاسا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سەرجەم بۆنە ویاد و كۆبوونەوەی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا بە زمانێكی سادە و پاراو كوردانە  ( فەرموون با پێكەوە  چارەسەری بكەین) و دەستی ئاشتی و ئاشتەوایی بۆ هەمووان درێژ دەكات، ئەوە یەكێتی نییە خۆی لە بەرپرسیارێتی مێژووی و ئەخلاقی و سیاسی و كۆمەڵایەتی كە خۆی خاوەنی راستەقینەیەتی و رابەرایەتی و سەركردایەتی دەكات  بدزێتەوە و خۆی بە دوور بگرێت، بەڵام كام چارەسەر؟؟ پرسیارە جەوهەرییەكە لێرەدایە؟؟ ئەو چارەسەرەی كە بێ مووچە بكات و خەڵك بێزار بكات و سلێمانی گەمارۆ بدات و جیاوازی بكات لە نێوان خەڵكی كوردستان و خەڵك بێ ئومێد بكات و دووریان بخاتەوە لە بەشداری كردن لە كاری سیاسی و پاڵپشتی جەماورەی بۆ حكومەت و گەل و نیشتمان بێ هێز بكات و متمانە لە دەست بەین لە ئاستی جەماوەر ؟؟ ئەو چارەسەری كە بە هۆی سیاسەتە هەڵەكان  حكومەتێكی قۆرخ كراو و لایەنێكی سیاسی دیار  دەستی بەسەر خێر و  بێر و سەرەوت و سامان و ژێرخان وسەرخانی ئەم نیشتمانەمانەدا گرتووە؟

 

ئەو چارەسەرەی كە بە هۆی سوورربوونیان لەسەر ئەنجامدانی پرسێكی گرنگ و هەستیار و كاریگەر لە رەهەند و دەرئەنجامی سیاسی لە كوردستان و ناوچە جێ ناكۆكەكان دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئەنجامی دا؟  وێڕای  هۆشداری و ئاگاداركردنەوەی زۆرینەی وڵاتانی جیهانی سیاس ودوست و عیراق و هاوپەیمانان و وڵاتانی ئقلیمی لە هەستیاری ئەم پرسە لەو كات و ساتەدا!! كە بوو بە هۆی لەدەستدانی 51% ی خاكی هەرێمی كوردستان؟ بێ گومان نەخێر، بەڵكو ئەو چارە سەرەی كە لە هزر و فكر و روئیای مامدا هەڵدەقوڵا لە بەرامبەر پرسە نیشتمانییەكان و نەخشە رێگای یەكێتی كە هەمێشە تەریب بووە لەگەڵ رەهەندی نیشتمانیدا كە ئێمە دەبێت هەمیشە بیكەین بە دەستووریی سیاسی خۆمان بۆ پێكەوە ژیان لە كوردستان و عیراق و لە ناچەكەدا هاوشێوەی گەلانی دونیا و بیكەین بە كلیل و كۆدی چارەسەر بۆ سەرجەم ئەوپرسانەی كە رەهەندی نیشتمانیان هەیە وپەیوەستن بە چارەنووسی خۆمان لە نەخشە سیاسی و جوگرافی و كۆمەڵایەتی و نیشتیمانییەی كە پێیدەڵین كوردستان و عیراق، تیایدا بەرژەوندی باڵای خۆمان و گەل و نیشتیمان و درواسی و دۆستانمانی پارێزراوبێت، لەسەر بنەما یاسایی و سیاسییە نێودەوڵەتییەكان، كە  هەمیشە دەستوور و پرسە نیشتمانییەكان ببن بە هێزێكی  نیشتمانی  بۆ هەمووان و بۆ هەر سێ دەسەڵاتەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان (دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری)، بە شێوازێك لە بەرژەوەندی سەرجەم خەڵكدا بێت، لەسەر بنەماكانی ئازادی و یەكسانی و دیموكراسی و دادوەری و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و سەروەری یاسا و بەدوور گرتنی حزب لە دەست تێوەردان لە ماف ودادگاكاندا و و جیاكردنەوەیان بە پێی بنەمای جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان (مبدأ الفصل بین السلگات) هەروەها تێگەیشتن لە چەمكی (حاكمەیت و حوكمڕانی) كە بێگومان بەرپرسیارێتییەكی مێژووی و ئەخلاقی و كۆمەڵایەتی و ئاینی و نیشتیمانییە، نەوەكو چەوسانە و وستەم و تۆقاندن و  بە كۆیلە كردنی خەڵك و چین و توێژەكای گەل، بێگومان كە ئەم گەلەئازا و نەبەردە ئەمە قبوڵ ناكات، یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە خاوەنی دەنگ و ئیرادەی خەڵكی كوردستانە و لەئاستی ئەم ستەمدا بێ دەنگ نابیت و سەرجەم بژاردە یاسایی و دەستووریی و سیاسی دەگرێتەبەر  و بە كار و كارنامەی هەڵقوڵاو لە خەرمانی سیاسی و نیشتمانی و نەتەوەیی مام هەنگاو كاریگەر و یەكلاكەرەوە دەنێین.

هەر بۆیە لێرەوە دەڵێم وەكو  بیرهینانەوە، كە ئێمە چوار ساڵ جارێك دەچینە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی مێژووی و سیاسی و دەستووری و ئەخلاقی و ویژدانی بەرامبەر بەگەل و خوینی شەهیدان و نیشتیمان دایین، بۆ ئەوی بیسەلەمێنین كە ئێمە لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتییەداین هەر وەكو سەرۆك بافڵ راگەیاند: زوو بێنە مەیدانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و سیاسی و چاكسازی لەبەردەم روحی شەهیدانمان و گەل و نیشتیماندا بەڵێن بەم گەلە بدەین كە خزمەتیان بكەین و مافەكانیان بپارێزین لە كوردستان و بەغدا، هەموو رێگاكان بۆ دەباشان و سلێمانی دەچن، سلێمانی پایتەختی ئازادی و قوربانی و پایتەختی سیاسی كوردستان و نیشتمان و نەتەوە .

 

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket