لە نێوان ١٧ ی شوباتی سلێمانی و خۆپیشاندانی دەربەندیخاندا
بیروڕا 01:57 PM - 2023-02-17
رێبین محەمەد
لە ١٧ی_شوبات، دەرکەوت بەشێکی
زۆری ئەوانەی رەخنەیان لە یەکێتی و پارتی دەگرت، بۆ ئەوەبوو، مووچە و بوودجەکەی ئەوان بێتە دەستی خۆیان.
بەشێکی تریان دوای بەهاری عەرەبی کەوتبوون، ئەنجامەکەی لیبیا و سووریا و یەمەن، ١٢ ساڵە شەڕ بەردەوامە تێیدا.
میسر و تونس، ماوەیەکی کەم ئیسلامیەکان دەسەڵاتیان گرتە دەست و لە دەسەڵات دوورخرانەوە.
ئەمانەی سەرەوە بۆ کەمینەی سیاسی بوو...
زۆرینەی خەڵکیش ئەو کات ئەیانوت بڕوخێت و لە شەقام بوون، دوای هیچ کەوتبوون بۆ ئەوەی بگەن بە خەونی ئەمریکی و ئەوروپی.
بە ویژدانەوە بڕیار بدەن، کابینەی بەرهەم ساڵح بودجەی ناردە پەرلەمان و هەموومان ئەمانزانی کۆڵانەکەی ئێمە چەندی بۆ تەرخانکراوە و چی بۆ ئەکرێت، یان کابینەی مەسرور بارزانی، کەس نازانێت داهات و خەرجی چەندە؟
تەماشا بکەن، هەرێمی کوردستان پاش دروستبوونی ئۆپۆزسیۆنی ساختە چەند گەڕایەوە؟
ئەگەر لەو کاتەوە، بیانهێشتایە، وەبەرهێنان لە بواری مەدەنیەتدا، فراوانکردنی بیری دامەزراوەیی و یاسا سەروەری لە ناو خەڵکدا بکرایە ئێستا لەکوێ دەبووین؟
ئەمەوێ بڵێم سوپاس بۆ دەربەندیخان، ئەمساڵ نیشانیان داین، خۆپیشاندانی مەدەنی چۆنە؟ مامەڵەکردن لەگەڵ دەسەڵات و حزب ئاساییە بۆ ئەوەی ئامانجەکان بەدیبهێنین.
دەستی مزایەدەکاران، جنێو فرۆشان و توندڕەوەکانیان بڕی، نەیانهێشت کۆنترۆڵی عەقڵی گشتی بکەن بۆ ئامانجەکانیان.
(هەرچەندە هەوڵ هەیە و هەبوو، بەڵام، نەیانتوانی بیکەن)
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەزگای ئاسایشی هەرێم 8 تیرۆریستی داعش دەستگیر دەکات
08:14 PM - 2023-03-27 -
سەنتەری هەڵبژاردنی یەکێتی: مەرجەکانی یاسای هەڵبژارد ناروونن
07:25 PM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
09:19 AM - 2023-03-27 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی خاتوو فاتیم دەکات
03:54 PM - 2023-03-26
زۆرترین خوێنراو
-
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
کوردستان 11:00 AM - 2023-03-27 -
لەكاتی خۆشی ناتناسم و لەتەنگانە لەگەڵم بە !!
بیروڕا 10:22 AM - 2023-03-27 -
بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس ملزمە؟
بیروڕا 09:43 AM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
کوردستان 09:19 AM - 2023-03-27 -
بگۆڕ دەبی یان گۆڕاو
بیروڕا 09:49 PM - 2023-03-26 -
سێڵڤی سەرکەوتنمان نەگەرەکە
بیروڕا 09:20 PM - 2023-03-26 -
لە کابینەکەتاندا بێکار دەکرێم!
بیروڕا 09:16 PM - 2023-03-26 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی شێخ ئەحمەد ئاغای زێباری
ی ن ک 06:33 PM - 2023-03-26