لەقاوی بدەین
بیروڕا 01:07 PM - 2023-02-15
ستران عەبدوڵلا
با لەسەر بێ دەرەتانی و لەگەڵ بێ ئاسۆیی و بنبەستی سیاسیی و بێ پەروایی زیمامدارانی حوکمڕانیی ڕانەین. بە دەریچە دۆزین و چارەسەر هەڵکڕین بەڕەنگاری ئەم چەقبەستنە ببینەوە.
گرنگە ئەم رۆحی بێ پەروایی و رێی بنبەستە لە قاوبدەین. هەمیشە لە بیرمان بێت گەلەکەمان، بە تایبەتی نەوە تازەکانی میللەتەکەمان، شایانی چانسی باشترن لە چانسی زەمانی خۆمان، چونکە بەهرە و تواناکانیان ئەو هەقەی بۆ کردون بەهەقی نیمچە زگماکی.
دۆخی وڵاتمان دژوارە، ڕاستە، گەمارۆ و دەڵەمەیی دەسکەوتەکمان بوونەتە دیاردە، ئەمەشیان هەر ڕاستە، بەڵام بەروارد لە نێوان ئەمرۆمان و رابردووی نزیک کە هیچمان نەبوو وەک دەستمایە وەربەرهێنانی تیا بکەین و هیچمان نەبوو خەم بۆ لەدەستچونی بخوێن، بەرواردی وا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دەتوانین و پێمان دەکرێت.
هێشتا کەرەستەکانی دەستمان دەسکەلای باشی جولەن، دەستووری وڵات کە بەرهەمی کۆشش و کردەی (باوکە دامەزرێنەرەکانی دیموکراسیی) عێراقن لە سایتی دامەزراوە رەسمییەکانی، لە نموونەی ئەنجومەنی نوێنەران، بە پیدئێف ماون ، دەستکاری نەکراون و نیەتی هاککەرانی سیاسیی رۆحی دایکی یاساکانی عێراقی بیمار نەکردووە. هێشتا کەرکوک، لەولای قەرەهەنجیر و ئاڵتون کۆپرییەوە، لە شوێنی خۆی ماوەو پژمینی لەرزینی سووکی بومەلەرزە تراژیدییەکەی تورکیا وسوریا جێی لە دڵی کورد و کرمانج لەق نەکردووە. هێشتا لای خۆمانی قودسە و هیوامانە، لای ئەوانی تریش، دڵ بێت.
هێشتا نەفەوتاوین و ماوین، ئەگەر چی باوی ماویەت نەماوە بەڵام، نەفەسی خەباتی میللی ماوە و گەشە دەكات و پەیوەندی بە ئایدەلۆژیای باو و دێرینەوە نییە. گەرەكە بەو نەفەسەوە كۆششی سیاسیی هەمەلایەنە پەرەپێبدەین. هەم لە ناوخۆ بە لەقاودانی مەیلی ستەم و جیاكاری و هەمیش روو بەدەرەوە، بە وەستانەوەمان بەرووی ئوێنبازی سیاسەتی سەردەست كە گەرەكێتی قاچ و قوچی دەسكەوتەكانیان بكات، دەستوور وەلاوە بنێ، یان بەبیانووی خراپی ئەم بڕگە و ئەویترییەوە بمانباتەوە چوار گۆشەی یەكەم.
لەناو ئەو دەستورەدا قسە هەیە لەسەر ماددەی ١٤٠ و نەخشە رێگا بەڵانسی پەیوەندی دروست لەنێوان کوردستان و پایتەختی فیدراڵی بە نزیکەی پەنجا یاسای دوایی داڕێژراو، دەورەدراوە، ئەنجومەنێکی ئیتحادی قەرارە هەبێت تا وەک فلتەری تایبەندمەندی نێوان زۆرینەی پێویستی دیموکراسی و کەمینەی تایبەتمەند و هەقدار دادخواز بتوانێت بواری پێکەوەیی و بەردەوامی بکاتەوە. ئەمانە جەوهەری تەوافقن کە هێشتا لە عیراق حاکمە، سەرەڕای دژوارییەکانی پێشوو.
لە ئاست ئەم پرسەدا کارەکتەری پتەومان گەرەکە داکۆکی بکات، چونکە، کێشەکە لە مەدرەک و مەسنەد نییە کە هەیە، کێشەکە لە ئیرادەی کار و ئیدارەی سیاسەتە، یانی بنچینەی کێشەکە ئەوەیە کە عەزمی نیشتمانیی و ئیرادەی کارمان دەوێت.
ئەمەنەبێ بێگومان هەڕەشەکان سەریان بۆی دەخورێ و شانەی نووستووی گرفت و ناکۆکییەکان وەخەبەر دێنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
09:19 AM - 2023-03-27 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی خاتوو فاتیم دەکات
03:54 PM - 2023-03-26 -
خۆپیشاندانەکان یاسای هەڵبژاردنی لە پەرلەمان پەکخستووە
02:32 PM - 2023-03-26 -
سپۆرت میدیا لە ژێر چەتری مەكتەبی راگەیاندن كرایەوە
01:15 PM - 2023-03-26
زۆرترین خوێنراو
-
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
کوردستان 11:00 AM - 2023-03-27 -
لەكاتی خۆشی ناتناسم و لەتەنگانە لەگەڵم بە !!
بیروڕا 10:22 AM - 2023-03-27 -
بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس ملزمە؟
بیروڕا 09:43 AM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
کوردستان 09:19 AM - 2023-03-27 -
بگۆڕ دەبی یان گۆڕاو
بیروڕا 09:49 PM - 2023-03-26 -
سێڵڤی سەرکەوتنمان نەگەرەکە
بیروڕا 09:20 PM - 2023-03-26 -
لە کابینەکەتاندا بێکار دەکرێم!
بیروڕا 09:16 PM - 2023-03-26 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی شێخ ئەحمەد ئاغای زێباری
ی ن ک 06:33 PM - 2023-03-26