riklam

کۆستێک، دەکرێ ببێتە هۆکاری تەبایی

بیروڕا 01:39 PM - 2022-11-19
کاروان شێخ عوسمان

کاروان شێخ عوسمان

نووسینی... کاروان شێخ عوسمان

 

لە دوای رووداوە کارەساتبارەکەی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی بوونە  قوربانی،  ئەو هەڵمەتی بە دەنگەوە هاتنەی لێقەوماوان و فریاکەوتنیان کە گشت لایەنە سیاسی و حکومیەکان بە پەرۆشەوە وەک خەمێکی میللی لە ئەستۆیان گرت و لەیەکەم ساتەوە سەرۆکی  یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەکتەبی سیاسی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئیدارەی سلێمانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆیان، بەڵێنیاندا گشت هاوکاریەک پێشکەش بکەن بۆ فریاکەوتنی زیاتری  ئەوانەی کەوتبونە ژێر دارو پەردوی خانوە روخاوەکەوە و چارەسەرکردنی بریندارەکان و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە و دەزگا پەیوەندیدارەکانی سنوری ئیدارەی سلێمانیان راسپارد کە هەموو هەوڵەکانیان بخەنە کار بۆ ئەوئەرکەیان.
 لە لایەکی تریشەوە هاتنە سەرهێڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و  سەرۆکی حکومەتی هەرێم  و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پەرۆشی و خەمێکی میللی بەخشی بە رووداوەکە.

وێڕای نیشانە تراژیدیەکانی رووداوەکە، دەکرێت ئەو هاوخەمی وکۆدەنگیە جەماوەرییە کە لە زاخۆوە تاکو گەرمیانی گرتەوە ببێتە هەوێن و پاڵنەرێک  لە پێناوی نزیکبوونەوەی زیاترمان بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیەکان کە کەسوکاری قوربانیەکان بەبەردەوامی تەئکیدیان لێدەکردەوە، وەک چۆن لە کارەساتی تەقینەوەکەی شوباتی 2004ـی هەردووبارەگای مەڵبەند و لقی یەکێتی و پارتی لە هەولێر ،خوێنی  تێکەڵی هەردوولا بووە هەوێنی وەلانانی کێشە لاوەکیەکان و گفتوگۆکانی رێککەوتنامەی واشنتنی خێراتر کرد و ئەو کۆستە کارەساتبارە بوە هاندانی چەسپاندنی تەبایی و کارکردنی پێکەوەیی.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket