riklam

یەكێتیی بە قورساییەوە دێتەوە كەركوك

بیروڕا 09:40 AM - 2021-11-08

هەر كاتێك باس لە مەسەلەی كەركوك دەكرێ، لە تەكیدا بێ ویستی خۆت ناوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-ت دەكەوێتە یاد، چوونكە "كەركوك و یەكێتیی" وەكو دووانەیەكیان لێهاتووە و ئەستەمە ناوی یەكێكیان بێ ئەوی تریان بهێنرێ. ئەم راستییەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە لە ماوەی تەمەنی خۆیدا، یەكێتیی بێوچان لە پێناو كوردستانیی بوونی كەركوك و مەسەلە رەواكەی تێكۆشاوە و قوربانی زۆرشی بەخشیوە.

ئەڵبەتە ئەوەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە هیچ كاتێك یەكێتیی سازشی لە سەر مەسەلەی كەركوك و كوردستانیی بوونی نەكردووە، هەروا لە بەرامەریشدا خەڵكەكەی پەیوەست بوونێكی لە رادەبەدەریان بەرامبەر بەو حزبە و سەركردایەتییەكەی هەبووە. گەر لە مێژووی خەباتی یەكێتیی وردبینەوە، بە ئاسانی دەتوانیین بگەین بەو راستییە.

كەركوك لە روانگەی رەوانشاد سەرۆك مام جەلال، گرینگی و رەوایەتییەكی زۆری هەبووە، و بە كلیلی چارەسەری كیشەكانی نێوان "كورد و رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عیراقی" زانیوە. لەو چوارچێویەدا چەندین وێستگە و قۆناخی مێژوویی هەن كە شایەتی ئەوە دەدەن كە رەوانشاد سەرۆك مام جەلال چی پارێزەو داكۆكی كارێكی سەرسەختی كەركوك و مەسەلە رەواكەی بووە، لە پێشیانەوە؛ هەڵوەشاندنەوەی گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی عیراق و یەكێتیی لە ساڵی (1984) لە سەر مەسەلەی كەركوك، هەروەها دواینیان ئیسپاتكردنی كوردستانیی بوونی كەركوك لە سەردەمی مەجلیسی حوكمدا كە بە موڕافەعە مەزنەكەی 9ی شوباتی (2004) ناسراوە.

لەو سۆنگەیەوە یەكێتیی گەرەكێتیی بە هەمان نەفەسی جاران (كەم ژیان و كەڵ ژیان) درێژە بەو ستراتیژ و رێباز‌ە بدات كە رەوانشاد سەرۆك مام جەلال بەر لە نیو سەدە هێڵە گشتییەكانی بۆ كێشا بوو، بۆ تەحیقیق بوونی ئەو ئامانجەش سەرەتا یەكێتیی لە "چەپكە گوڵەكە"وە دەست پێدەكاتەوە، و تاجی سەركەوتنیش لە نێو "خانووە قوڕەكان"دا دەخاتە سەر كێلی شەهیدە نەمرەكانی.!
نووسینی.. ئەحمەد رەفیق

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket