تا نه‌گاته دوا مه‌نزل ، ئۆقره‌ی نایه!
بیروڕا 12:49 PM - 2021-05-30
له 6/1دا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان (46) ساڵ له ته‌مه‌نی خۆی ته‌واو ده‌كات، ده‌سپێكی ته‌مه‌نی له‌نێو ته‌متومانی شۆڕشێكی هه‌ڵوه‌شاوه بووه و هه‌موشیان چه‌ند كه‌سێكی خاوه‌ن ئیراده و بڕوا به‌وه‌ی ده‌توانن سه‌ر له نوێ گیانی نه‌ته‌وه‌یی ببووژێننه‌وه، بێگومان ئه‌و ده‌رس و په‌نده، سه‌رچاوه‌ی ئیلهامه‌كه‌ی گیان ئاوا مامی گه‌وره بووه ،ئه‌و ره‌چه‌شكێن و هه‌موانی گۆش كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شكست هێنان مانای ئه‌وه نیه ئیتر ده‌ست به‌رزبكه‌یته‌وه و پشت له دوژمنتا بكه‌یت، بگره ده‌بێت هه‌ستیته‌وه و گیانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه بكرێته سه‌رمه‌شق و بێ سڵه‌مینه‌وه تاو به‌ره‌و پێشه‌وه بده‌یت.
(46) ساڵی ته‌واوه یه‌كێتی له‌مسه‌ر و له‌وسه‌ری كوردستان و له نێو هه‌وراز و نشێودا بووه، بۆ یه‌ك چركه ساتیش له جوڵه‌دا نه‌كه‌وتوه، له سه‌رمادا هه‌ر دوژمن به‌زێن ، له گه‌رمادا هه‌ر به‌عس ره‌تێن،له به‌هارا هه‌م گوڵ‌چنین بۆ سه‌ر گلكۆی شه‌هیده‌كان هه‌میش ئاگر كردنه‌وه له‌سه‌ر پشتی بۆره پیاو و ترسنۆكه‌كان، له پاییزدا هه‌م له‌گه‌ڵ جوتیاره ده‌ست شه‌قار شهقارهكانی پێده‌شت و هه‌رد و خانوه قوڕه‌كان هاوده‌م و هاوڕێ هه‌میش له قافدانی دز و جه‌رده و كاسه‌لێسه‌كان، له‌و چل و شه‌ش ساڵه‌دا مێژوهك نوسراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌به‌د له‌بیر ناكرێت ، زه‌خیره‌یه‌ك له ئازایه‌تی و جه‌ربه‌زه‌یی داكراوه بۆ هه‌تا هه‌تایه له بن نایه، فهلسهفهیك نوسراوه بۆ هه‌موان هه‌یه ده‌ستی پێوه‌بگرن بێشك سه‌ركه‌وتنی له دوایه، رێگایه‌ك هه‌ڵبه‌ستراوه روناك روناك به خوێنی شه‌هیدان و بزیسكه‌ی رۆژ و تریفه‌ی مانگه‌شه‌وا هه‌ڵده‌زنێ تا دوا سه‌ركه‌وتن له وه‌ستان نایه، ده‌ریایه‌كه شه‌پۆل ده‌دا ئه‌و شاخ و ئه‌و كه‌ل ده‌كا هه‌ر گرمه و ناڵه‌ی دێ شه‌و دێ هه‌ر وه‌ها رۆژ دێ هه‌ر وه‌ها سوێندی خواردووه تا دو‌ژمنێك مابێ هه‌ر بگرمێنێ دواجار هه‌مویان تێك بشكێنێ، كوڕه‌كانی رێزیان به‌ستاوه، رێزێك، ده‌یان رێز، سه‌دان رێز، ههلًپهی ئه‌وه‌یانه شه‌هید ببن، ئاخر راهێنراون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ((داری ئازادی به خوێن ئاو نه‌درێ به‌ر ناگرێ )) هه‌ورێك بووه به ئاسمانی كوردستانا نۆره نۆره بارانی باراندووه هه‌ندێك جاران وه‌ك سۆز و به‌زه‌یی بۆ كشتیاران و ههژارنا، هه‌ندێك جاریش رق و تۆڵه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌د نمه‌ك بوون بۆ ئه‌م خاك و خۆڵ و ئاگردانه، ژیانێك بووه ته‌ژی له مهر و خۆشه‌ویستی بۆ یه‌ك به یه‌كی ئه‌وانه‌ی به سۆز و به‌زه‌یی گۆشكراون، دۆزهخێكیش بووه بۆ ئه‌وانه‌ی روحی كوردیان لا هه‌رزان بووه و هه‌ر رۆژێك له بازاڕێكدا سه‌ودایان پێكردووه فرۆشتویانه ، كاروانێكی ئه‌ستوور ئه‌ستوور، بیر و لاو و گه‌نج و ژن و كچی تێدایه، به پان و پۆڕیهوه ده‌ڕوات له‌وێ چه‌ند گهندهیهك و له‌وێش چه‌ند گهندهیهكیتری لێ به‌رده‌بێته‌وه هه‌ر گوێی پێنادا و لێی كه‌م نابێته‌وه، كوردستانیان یه‌كێتیه‌كه‌تان زۆری كردووه‌و زۆر زۆریشی پێ ماوه هێشتا هه‌ر گه‌نجه و خوێنه‌كه‌ی لرفه‌ی دێ، ئێستا نوێتریش بۆته‌وه، تا نه‌گاته دوا مه‌نزل ئۆقره‌ی نایه ئۆقره‌ی نایه.
عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26