د. به‌رهه‌م و باڵیۆزی میسر په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كان تاوتوێده‌كه‌ن
kurdistani 04:44 PM - 2013-05-18
میسر ناوه‌ندێكی رۆشنبیری له سلێمانی ده‌كاته‌وه
د.به‌رهه‌م ساڵح و باڵیۆزی میسر له عیراق، بارودۆخی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن و باس له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری میسری عه‌ره‌بی-ش ده‌كه‌ن.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 18-5، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك له‌شاری سلێمانی، د.به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی، پێشوازیكرد له شه‌ریف شاهین باڵیۆزی میسر له عیراق به‌بۆنه‌ی كۆتایهاتنی ئه‌ركه‌كانی له عیراق.
له‌دیدارێكدا كه رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌یبوو، د. به‌رهه‌م و باڵیۆزی میسر گفتوگۆیانكرد سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و میسر‌و ناوچه‌كه.
هه‌ر له‌ودیداره‌دا به‌گرنگییه‌وه باس له‌په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و میسر كرا، به‌تایبه‌ت هاریكاری ئابووری و كلتوری و راوێژی سیاسی له‌سه‌ر رووداو وگۆڕانكارییهكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا، باڵیۆزی میسر خۆشحاڵی خۆی و وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بهوپێشكهوتن و گه‌شه‌كردنانه‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌دیهاتوون.
هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند كه به‌مه‌به‌ستی زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كانی نێوان میسر‌و هه‌رێمی كوردستان، وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه ناوه‌ندێكی رۆشنبیری میسری له‌شاری سلێمانی بكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش د.به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستخۆشی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی لێ‌كردن و ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده رۆشنبیرییه ده‌ربڕی.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك ده‌ستخۆشی له شه‌ریف شاهێن كرد كه له‌ماوه‌ی كاركردنی وه‌ك باڵیۆزی میسر له عیراق، رۆڵی سه‌ركه‌وتووی گێڕاوه له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواست له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه نوێیه‌كه‌یدا.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
10:08 AM - 2026-06-15 -
مەکتەبی سکرتارییەت: لەشکر بادینی پێشمەرگەیەکی خەباتگێڕ و تینووی کوردایەتییە
06:48 PM - 2026-06-14 -
هێرۆخان وەک هاوڕێ و هاوژینی تەمەنی مام جەلال و رۆڵی لە شاخ و شاردا
03:50 PM - 2026-06-14 -
یەکێتی پەیوەندییەکانى لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمی و کلتورییەکانی ئیسپانیا پەرە پێدەدات
03:17 PM - 2026-06-14
ئەمانەش ببینە
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:18 AM - 2026-06-15
ترەمپ: لەچەند سەعاتی داهاتوودا رێككەوتن لەگەڵ ئێران ئیمزا دەكەین
08:58 PM - 2026-06-14
ئەمریکا: هێرشەکانی ئیسرائیل کاریگەری لەسەر رێککەوتنی ئاشتی نابێت
06:27 PM - 2026-06-14
فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆرانی عیراق مووچەکانیان وەردەگرن
02:37 PM - 2026-06-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانى پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین دەکات
پرسەنامە 11:49 AM - 2026-06-14 -
کـــوردایەتی واتا حــزبایەتی
بیروڕا 11:23 AM - 2026-06-14 -
سەرۆک بافڵ پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین دەکات
پرسەنامە 10:55 AM - 2026-06-14 -
جیهان یادی رۆژی خوێن بەخشین دەکاتەوە
جیهان 10:45 AM - 2026-06-14 -
پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ سڵاحەدین بەهادین
پرسەنامە 10:37 AM - 2026-06-14 -
ترەمپ یادی 80 ساڵەی تەمەنی بە زۆرانبازی دەکاتەوە
جیهان 10:29 AM - 2026-06-14 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ سەڵاحەدین بەهادین
پرسەنامە 10:10 AM - 2026-06-14 -
تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد
کوردستان 09:02 AM - 2026-06-14





.png)
.jpg)
دابەزێنە

