دوو منداڵ 6 مانگ له‌ده‌ست داعش خۆیان حه‌شارداوه
کوردستان 11:05 AM - 2015-03-01عه‌لی و عه‌دنان
دوو منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر له ده‌ستی تیرۆرستانی داعش رزگاریان ده‌بێت و بوون به جێگه‌ی سه‌رسوڕمان.
دوای ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش گونده‌كه‌یانی داگیركردووه دوو منداڵ به ناوه‌كانی، عه‌لی عومه‌ر عوسمان-ه ته‌مه‌ن 12 ساڵان و عه‌دنان عومه‌ر عوسمان ته‌مه‌ن 10 ساڵان، ماوه‌ی شه‌ش مانگ له خانویه‌كدا ژیانیان به‌سه‌ربردووه بێ ئه‌وه‌ی رێگه بده‌ن تیرۆرستانی داعش هه‌ست بكه‌ن كه ئه‌و دوو منداڵه له‌و خانوه‌دان.
ئه‌و خانووه، له گوندی (القاسمیة) بووه، له رۆژئاوای كۆبانێ، دوای ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش گونده‌كه‌ی داگیركردووه سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌ڵهاتوون، ئه‌و دوو منداڵه بۆ PUKmedia باسیان له باره‌ی چۆنیه‌تی به‌سه‌ربردنی ژیانیان كردووه له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌دا كه نه‌یانهێشتووه هیچ تیرۆرستێكی داعش بیانبینێت.
عه‌لی ته‌مه‌ن 12 ساڵان به PUKmediaی راگه‌یاند: ئه‌و رۆژه‌ی تیرۆرستانی داعش هێرشیان كرد كه به‌رواری 19-9-2014 بوو، له‌گه‌ڵ عه‌دنانی برام گه‌ڕاینه‌وه بۆ ماڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جلوبه‌رگ ببه‌ین له‌گه‌ڵ خۆمان، به‌ڵام به‌داخه‌وه كاتێك سه‌ریمانكرد گه‌ڕه‌ك به تیرۆرستانی داعش گه‌مارۆ درابوو، بۆیه ئێمه نه‌مانتوانی له‌گه‌ڵ دایك و باوكم هه‌ڵبێین و له ماڵه‌وه ماینه‌وه.
وتیشی: ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه سه‌ختـترین ژیانمان به‌ڕێكرد، هه‌رچی خواردن بوو له ماڵه‌كه‌دا ورده ورده خواردمان و كاتێكیش باران ده‌باری ئاوی بارانه‌كه‌مان ده‌خوارد.
ئه‌و منداڵه زیاتر بۆ PUKmedia دواو وتی: زۆربه‌ی كات تیرۆرستانی داعش ناو گونده‌كه‌یان چۆڵ ده‌كرد، بۆیه كاتێك ئه‌وان دیار نه‌ده‌مان ئێمه ده‌مانتوانی به نهێنی ده‌رگای حه‌وشه‌كه بكه‌ینه‌وه به‌تایبه‌ت له‌كاتی بارانباریندا هه‌ندێك ئاوی خواردنه‌وه‌مان دابین ده‌كرد بۆ خۆمان، ئه‌و شه‌ش مانگه زۆر به سه‌ختی ژیانمان به‌ڕێكرد.
PUKmedia ئه‌شره‌ف مه‌حمود / كۆبانێ
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28