riklam

گوێر.. هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعش ده‌كات

کوردستان 09:05 PM - 2015-02-27
" له‌گونده‌كانی باشووری گوێر تیرۆرستان هێزێكی زۆریان كۆكردوه‌ته‌وه‌"

" له‌گونده‌كانی باشووری گوێر تیرۆرستان هێزێكی زۆریان كۆكردوه‌ته‌وه‌"

لێپرسراوی كۆمێته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، تیرۆرستان له‌گونده‌كانی باشووری ناحیه‌ی گوێر جموجوڵیان ده‌ستپێكردوه‌و له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ بۆردومانی تیرۆرستان ده‌كرێت.

ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمێته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆردومانی گونده‌كانی كه‌نهه‌ش و حه‌سودیه‌ له‌باشووری ناحیه‌ كوێر ده‌كات.
 

وتیشی: زانیاریمان پێگه‌یشتووه‌ كه‌ له‌گونده‌كانی باشووری گوێر تیرۆرستان هێزێكی زۆریان كۆكردوه‌ته‌وه‌و پێده‌چێت ئه‌مشه‌و هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه‌ له‌ناو تیرۆرستاندا ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستی بیانی هه‌ن و پێده‌چێت ئه‌مشه‌و دواین توانای خۆیان تاقیبكه‌نه‌وه‌.

ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌، كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌موو ئاماده‌باشییه‌كی كردوه‌ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك كه‌ بكرێته‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket