riklam

قەرزی درێژخایەن بۆ بەنداوەكان وەردەگیرێت

kurdistani 03:47 PM - 2013-02-27
پڕۆژەیەكی دروستكردنی بەنداو

پڕۆژەیەكی دروستكردنی بەنداو

حكومەتی هەرێم بەمەبەستی تەواوكردنی پڕۆژەی بەنداوەكان، بەنیازە قەرزی درێژخایەن لە كۆمپانیا بیانییەكان وەربگرێت.
ئەكرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری كۆگاو بەنداوەكان بە PUKmedia ی راگەیاند: بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە گفتوگۆداین لەگەڵ كۆمپانیا بیانییە وەبەرهێنەكان بەمەبەستی وەرگرتنی قەرزی درێژخایەن بۆ تەواوكردنی بەنداوەكانی هەرێم، چونكە ئەو ژمارە بەنداوەی دەمانەوێت دروستیان بكەین بودجەیەكی زۆریان دەوێت، بەم هەنگاوەش دەمانەوێت كارەكانمان خێراتر بكەین لە تەواوبوونیان.
وتیشی: ژمارەیەكی زۆر بەنداومان لە بەرنامەدایە، لەئێستاشدا ژمارەیەكیان لە قۆناغی جێبەجێكردندان، بەتەواوبوونیان دەتوانین ڕێژەیەكی زۆری ئاو گل بدەینەوە لە وەرزی باران باریندا.


PUKmedia رێبوار عەلی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket