نامه‌ی كچه شه‌رِڤانێك بۆ دایكی
kurdistani 04:17 PM - 2014-10-11
دایه گیان ئه‌م جه‌نگه پیسه قێزه‌ونه كۆتایی پێهات سه‌ردانت ده‌كه‌م
كچه شه‌ڕه‌ڤانێك له‌كۆبانێ پێش ئه‌وه‌ی گیانی به‌خت بكات، نامه‌یه‌كی بۆ دایكی نوسیوه‌و باسی كۆتا رۆژه‌كانی ژیانی خۆی ده‌كات.
نارین ئه‌و كچه شه‌ڕه‌ڤانه‌ی كه نامه‌كه‌ی نوسیوه باسی له‌وه‌كردوه كه چه‌ند بیری دایكی ده‌كات و ئاواته‌خوازه دوای جه‌نگ چاوی پێی بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام مه‌رگ رێگه نادات نارین چاوی به‌دایكی بكه‌وێته‌وه‌و ته‌نها نامه‌یه‌ك وه‌ك دیاری بۆ دایكی جێده‌هێڵێت.
هه‌روه‌ها جگه له‌وه‌ی كه نارین باس له‌وه‌ده‌كات چه‌ند بیری دایكی ده‌كات، له‌نامه‌كه‌یدا باسی هاوڕێكانیشی ده‌كات و ده‌ڵێت "دایه گیان من ئازادی هاوڕێم گۆرانیه‌كی پێشكه‌شكردم بۆ دایك بوو".
ده‌قی ئه‌و نامه‌یه‌ی نارین بۆ دایكی نوسیوه:
نامه‌یه‌ك له ناو قه‌ڵای كۆبانێ-وه
دایه گیان من باشم.. دوێنی ئاهه‌نگێكی بچكۆله‌مان گێڕا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبونم كه وابزانم ته‌مه‌نم بوو به 19 ساڵ.
ئازادی هاوڕێم گۆرانیه‌كی خۆشی پێشكه‌شكردم كه به‌سه‌ر دایكدا بوو.. ئازاد ده‌نگی زۆر خۆشه، به‌ڵام له‌كاتێكدا گۆرانیه‌كه‌ی ده‌وت چاوه‌كانی پڕبوو له‌فرمێسك، چونكه ئه‌ویش وه‌ك من بیری دایكی ده‌كرد كه ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت نه‌یبینیوه.
دوێنی هاوڕێیه‌كمان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرد برینداربوو، دوو گوللـه‌ی به‌ركه‌وتبوو.. به‌ڵام ئه‌و نه‌یده‌زانی دوو گوللـه‌ی به‌ركه‌تووه، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌ستی ده‌برد بۆ لای سنگی كه شوێنی گوللـه‌ی یه‌كه‌م بوو.. توانیمان چاره‌سه‌ری بۆ بكه‌ین و یه‌ك لیتر له خوێنی خۆشم پێدا.
دایه گیان ئێستا ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێین، ته‌نها سه‌دان مه‌تر لێیانه‌وه دوورین، كڵاوه ره‌شه‌كانیان ده‌بینین و زۆركات سیخوڕی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌كانیانه‌وه ده‌كه‌ین، به‌ڵام هیچیان لێ تێناگه‌ین، چونكه زمانیان جیاوازه، به‌ڵام له‌وه تێده‌گه‌ین كه زۆر لێمان ده‌ترسن.
گروپه‌كه‌ی ئێمه ژماره‌مان ته‌نها 9 شه‌ڕڤانه.. بچوكترینمان ناوی ره‌شۆیه خه‌ڵكی عه‌فرینه‌و پێشتر له (تل ابیض) جه‌نگاوه‌و ئێستا هاتووه بۆ لای ئێمه، دوای ئه‌ویش ئالانی هاوڕێمه‌و ئه‌ویش له قامیشلۆوه هاتووه پێشتر له سه‌رێ كانی بووه، ئه‌و نازانێت ته‌مه‌نی چه‌نده‌و ده‌ڵێت پێده‌چێت 20 ساڵان بم، كه‌مێك ئاسه‌واری چه‌قۆ به‌جه‌سته‌وه‌یه‌تی، جارجاره پێده‌كه‌نێت و ده‌ڵێت ئه‌و چه‌قۆیانه هه‌مویان له پێناو ئه‌ڤین بوو كه ئه‌ویش كچێكی دراوسێیان بووه، گه‌وره‌ترینیشمان ناوی دێرسیمه له قه‌ندیله‌وه هاتووه، خێزانه‌كه‌ی له دیاربه‌كر شه‌هیدكراوه، كچێكی بۆ جێهێشتوه‌و ناوی (هێلین)ه‌و ناوی كچه‌كه‌ی به‌تاتۆ له‌سه‌ر قۆڵی نوسیوه‌و تائێستا نه‌یبینیوه.
دایه گیان ئێمه له ماڵێكداین ده‌كه‌وێته ده‌روازه‌ی كۆبانێ.. هیچ زانیارییه‌ك نازانین ده‌رباره‌ی خاوه‌ن ماڵه‌كه.. وێنه‌ی پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن هه‌ڵواسراوه له‌گه‌ڵ وێنه‌ی كوڕێكی گه‌نج كه پێده‌چێت شه‌هید بێت، هه‌روه‌ها وێنه‌ی هه‌ریه‌ك له قازی محه‌مه‌دو مه‌لا مسته‌فا و نه‌خشه‌یه‌كی كۆنی عوسمانیه‌كان هه‌ڵواسراون و نه‌خشه‌كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك و ناوی كوردستانی تێدا نوسراوه.
دایه گیان ماوه‌یه‌كی زۆره قاوه‌مان نه‌خواردوه‌ته‌وه كه‌چی بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه ژیان بێ خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ش جوان و خۆشه.. به‌ڵام له راستیدا هیچ قاوه‌یه‌ك وه‌ك ئه‌و قاوه‌یه خۆش نیه كه تۆ به‌ده‌سته‌كانت دروستت ده‌كرد.
ئێمه لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له شارێكی بێ كێشه بكه‌ین.. شارێك كه هیچ كاتێك كه‌سی نه‌كوشتوه، به‌ڵكو به‌رده‌وام لانكه‌ی برینداران و برا ئاواره سورییه‌كانمان بووه، ئێمه به‌رگری له‌شارێك ده‌كه‌ین كه به‌ده‌یان مزگه‌وت له‌خۆ ده‌گرێت، ئێمه به‌رگریان لێده‌كه‌ین و شوێنه پیرۆزه‌كانی ده‌پارێزین له‌ده‌ستی چه‌ته دڕنده‌كان.
دایه گیان كه ئه‌م جه‌نگه پیسه قێزه‌ونه كۆتایی پێهات سه‌ردانت ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها دێرسیمی هاوڕێشم به‌ڵێنی داوه كه سه‌ردانت بكات و له‌وێشه‌وه ده‌چێت بۆ دیاربه‌كر بۆ ئه‌وه‌ی هێلین-ی كچی ببینێت، هه‌موان بیری دایكمان ده‌كه‌ین، به‌ڵام جه‌نگ سۆز نازانێت.. ئه‌گه‌ر نه‌شگه‌ڕامه‌وه دڵنیابه دایه گیان به‌رده‌وام خه‌ونم بینیوه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر چاوم پێتبكه‌وێته‌وه، به‌ڵام به‌خت یاوه‌رم نه‌بووه.
دڵنیام كه رۆژێك له‌رۆژان سه‌ردانی ئه‌و خانووه ده‌كه‌یت كه رۆژانی كۆتایی ژیانم تێدا به‌سه‌ربردوه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ بۆنی منی تێدا ده‌مێنێته‌وه.. ئه‌و خانوه ده‌كه‌وێته ده‌روازه‌ی كۆبانێ له به‌شی رۆژهه‌ڵات و به‌هۆی گوللـه هاوه‌نه‌وه لایه‌كی داڕماوه، ده‌رگاكه‌ی ئاسنێكی سه‌وزه‌و له‌چه‌ندین لاوه دیواره‌كانی كون كون بووه‌و سێ په‌نجه‌ره‌ی تێدایه كه یه‌كێكیان رووه‌و رۆژهه‌ڵاته‌و ناوی منی به‌قه‌ڵه‌می سور لێ نوسراوه.. من له‌پشت ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌وه وه‌ستاوم و دوا ساته‌كانی ژیانم ده‌ژمێرم.. دایه گیان له‌پشتی ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌وه ئازاد گۆرانیه‌كه‌ی وت كه ده‌نگێكی زۆر خۆشی هه‌بوو 0،گۆرانیه‌كه‌ی ناوی (لی دایه من بیریا تاكر) بوو.
بیرت ده‌كه‌م دایه گیان.
ئیمزا .. كچه‌كه‌ت نارین
PUKmedia وه‌رگێرِانی هۆزان رۆسته‌م
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو شاناز بۆ ئیلهام ئەحمەد: پشتیوانی خەونە مەزنەکانتانم
05:49 PM - 2026-01-15 -
هەسەدە سەرجەم دەروازەکانی لەگەڵ حکومەتی سوریا داخست
03:48 PM - 2026-01-15 -
وەزارەتی دارایی هەرێم وەڵامی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عیراق دەداتەوە
03:24 PM - 2026-01-15 -
ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان بەرزدەبێتەوە
10:01 AM - 2026-01-15
ئەمانەش ببینە
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی رووبەری سەوزایی لەسلێمانی زیاتر دەكات
07:44 PM - 2026-01-15
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و کونسوڵی گشتی بەریتانیا: دۆخەکە هەستیارە و پێویستە لێکتێگەیشتنی هاوبەش بێتە ئاراوە
05:34 PM - 2026-01-15
سۆمۆ: لە سێ مانگدا 19ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم هەناردەکراوە
04:08 PM - 2026-01-15
كاركردن لەپڕۆژەی دووسایدی رێگەی نێوان دوكان - چوارقوڕنە چڕدەكرێتەوە
11:39 AM - 2026-01-15
زۆرترین خوێنراو
-
خاتوو شاناز بۆ ئیلهام ئەحمەد: پشتیوانی خەونە مەزنەکانتانم
کوردستان 05:49 PM - 2026-01-15 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و کونسوڵی گشتی بەریتانیا: دۆخەکە هەستیارە و پێویستە لێکتێگەیشتنی هاوبەش بێتە ئاراوە
کوردستان 05:34 PM - 2026-01-15 -
سۆمۆ: لە سێ مانگدا 19ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم هەناردەکراوە
کوردستان 04:08 PM - 2026-01-15 -
هەسەدە سەرجەم دەروازەکانی لەگەڵ حکومەتی سوریا داخست
کوردستان 03:48 PM - 2026-01-15 -
وەزارەتی دارایی هەرێم وەڵامی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عیراق دەداتەوە
کوردستان 03:24 PM - 2026-01-15 -
كورد له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و كوێ؟
بیروڕا 01:58 PM - 2026-01-15 -
كاركردن لەپڕۆژەی دووسایدی رێگەی نێوان دوكان - چوارقوڕنە چڕدەكرێتەوە
کوردستان 11:39 AM - 2026-01-15 -
كەمئەندامان بێ نەوتن و داوای هاوكاری دەكەن
کوردستان 11:28 AM - 2026-01-15




.jpg)

.jpg)
دابەزێنە

