خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و پزیشكانیش پشتیوانیانن
kurdistani 01:07 AM - 2014-09-24رێوشوێنه‌كانی وه‌رگرتن له‌و كۆلێژه زۆر به ناڕوونی كراون
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی تایبه‌ت له زانكۆی كوردستان – هه‌ولێر، خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی له زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌وه دژی بنه‌ما زانستییه پزیشكییه‌كانه‌و رازی نابن ئه‌و كۆلێژه بكرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاداشتنامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زیری ته‌ندروستی، سه‌رۆكی زانكۆكان، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه، كه هه‌رچی زووه رێگری بكه‌ن له كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه.
له‌و یاداشتنامه‌یه‌دا كه كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه، خوێندكاران له سێ خاڵدا داواكارییه‌كانیان ئاڕاسته كردووه‌و هۆشداریان داوه له ئه‌گه‌ری دانه‌خستنی كۆلێژه ئه‌هلییه‌كه‌دا، سه‌رجه‌م خوێندكارانی كۆلیژی پزیشكی و به‌شێكی زۆر له پزیشكان له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم مانده‌گرن.
له‌و یاداشتنامه‌یه‌دا هاتووه، له‌و كۆلێژه ئه‌هلییه‌دا خوێندكار به خوێندنی پێنج ساڵ له كۆلێژی پزیشكی و ساڵێك فۆڵۆشیپ بڕوانامه‌ی ماسته‌ر وه‌رده‌گرێت و دواتر به خوێندنی دوو ساڵ ده‌بنه خاوه‌نی بۆرد‌و دكتۆرا، كه ئه‌مه له زانكۆ حكومییه‌كان دوای شه‌ش ساڵی كۆلێژی پزیشكی پێویستی به هه‌شت ساڵی تر خوێندن هه‌یه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پزیشكانی كوردستان پشتگیری خوێندكاران ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاداشتنامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و بۆردی ته‌ندروستی، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كردووه.
ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌دا كه كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه، تێیدا هاتووه كردنه‌وه‌ی ئه‌م كۆلێژه پێشێلكردنی بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستانه ده‌رباره‌ی خوێندنه ئه‌هلییه‌كان له ساڵی 2013 ده‌ریكردووه، به‌پێی ئه‌و یاسایه رێگه نادرێت به كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی گشتی ئه‌هلی.
له باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه، د.سه‌روه‌ر سالار تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی رێنماییه ره‌سمییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و حكومه‌تی هه‌رێم، كۆلێژی پزیشكی گشتی تائێستا هه‌ر خوێندنێكی حكومی بووه‌و ئه‌هلی نه‌بووه، پێشتریش وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رێنمایی هه‌بووه كه‌وا نابێت له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و كۆلێژه حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به خوێندنی باڵان، هیچ كۆلێژێكی پزیشكی گشتی ئه‌هلی بكرێته‌وه.
وتیشی: هه‌ر به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، رێگه دراوه كۆلێژی پزیشكی ددان و ده‌رمانسازی و په‌رستاری بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی چه‌ند رێنماییه‌كی تایبه‌ت، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك رێگه نادرێت كۆلێژی پزیشكی گشتی ئه‌هلی بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش له پێشترداو له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌و په‌سه‌ندیش كراوه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌مایانه‌دا ده‌گونجێت كه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی پێكراوه، د.سه‌روه‌ر وتی: كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه له ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماكانی ئه‌و زانكۆ حكومییانه‌یه كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵایه، هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و كۆلێژه به نمره‌یه‌كی زۆر كه‌م خوێندكار وه‌رده‌گرێت، له‌كاتێكدا خوێندكارانی زانكۆ حكومیییه‌كان به نمره‌ی 99 و 100 وه‌رده‌گیرێن.
راشیگه‌یاند: رێوشوێنه‌كانی وه‌رگرتن له‌و كۆلێژه زۆر به ناڕوونی كراون، چونكه به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، ئه‌و كۆلێژه هه‌ر له ئێستاوه كورسییه‌كانی پڕكراوه‌ته‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتن ئه‌نجامدراوه، له‌كاتێكدا له هه‌رێمی كوردستان كۆلێژی پزیشكی گشتی زانستێكه كه به‌پێی لێهاتوویی و نمره‌ی خوێندكاره، هه‌روه‌ها له‌و كۆلێژه‌دا بڕه پاره‌یه‌كی زۆر له خوێندكاران وه‌رده‌گیرێت تا درێژه به خوێندن بده‌ن، له‌كاتێكدا له زانكۆ حكومییه‌كاندا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له خوێندكاران وه‌رناگیرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر هیچ جۆره بانگه‌وازێكی بۆ نه‌كراوه بۆ كاتی تاقیكردنه‌وه‌و چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی خوێندكاران.
ئه‌و پزیشكه ئاشكراشیكرد كه له‌و كۆلێژه‌دا پێدانی بڕوانامه‌كه‌ش جیاوازه، چونكه له زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوای (6) ساڵ خوێندن خوێندكاران كه ته‌خه‌روج ده‌كه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان پێده‌درێت، به‌ڵام له‌و كۆلێژه‌دا دوای (5) ساڵ خوێندن راسته‌وخۆ بڕوانامه‌ی ماسته‌ریان پێده‌درێت، بۆیه خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی گشتی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان داوایان له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه رێگه به كردنه‌وه‌ی ئه‌م كۆلێژه نه‌دات، ئێمه‌ش وه‌ك پزیشكان پشتیوانی له‌و داوایه‌ی خوێندكاران ده‌كه‌ین، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێمه‌ش وه‌ك پزیشكان یاداشتنامه‌یه‌كمان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و چه‌ند تێبینی و داواكارییه‌كمان تێدا نووسیوه.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، ئاكام عومه‌ر عه‌لی نوێنه‌ری گشتی خوێندكارانی سكوڵی گشتی زانكۆی سلێمانی تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تی سكوڵی گشتی زانكۆی سلێمانی و به‌ناوی هه‌ردوو كۆلێژی پزیشكی گشتی زانكۆی هه‌ولێرو دهۆك، ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی گشتی ئه‌هلین له زانكۆی كوردستان – هه‌ولێر، داواكارین له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه به زووترین كات هه‌ستن به بڕیردان له داخستنی ئه‌و كۆلێژه، چونكه ئه‌و كۆلێژه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی بنه‌ماكانی یاسای پزیشكییه، هه‌روه‌ها سوكایه‌تیكردنه به پیشه‌ی پزیشكی، له‌هه‌مانكاتدا بێ رێزییه به كه‌رامه‌تی نه‌خۆش، چونكه خوێندكاران له‌و كۆلێژه به نمره‌یه‌كی زۆر كه‌م وه‌رده‌گیرێن له‌چاو ئه‌و خوێندكارانه به هه‌قی خۆیان له‌و كۆلێژه وه‌رده‌گیرێن له زانكۆ حكومه‌ییه‌كاندا، بۆیه دوای ته‌خه‌روج كردنیان هیچ شاره‌زاییه‌كیان نابێت له‌سه‌ر بنه‌ماكانی پزیشكی، ئه‌مه‌ش زیانی بۆ هاووڵاتیان و كۆمه‌ڵگا به‌گشتی هه‌یه، چونكه چینێكی ناڕۆشنبیرو ناشاره‌زا له‌و بواره‌دا دروستده‌بن.
وتیشی: ئه‌و كۆلێژه ئه‌هلییه‌و ته‌نها منداڵانی چینێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌توانن تێیدا بخوێنن، كه ساڵانه به نرخی 20 هه‌زار دۆلاره واتا (دوو ده‌فته‌ر دۆلار).
له باره‌ی چۆنێتی وه‌رگرتنی بڕوانامه له‌و كۆلێژه، ئاكام عومه‌ر بۆ PUKmedia وتی: ئه‌و كۆلێژه له‌دوای 5 ساڵ خوێندن به بڕوانامه‌ی ماسته‌ر ته‌خه‌روج ده‌كه‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له زانكۆ حكومییه‌كاندا دوای 6 ساڵ خوێندن له‌و كۆلێژه به بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس ته‌خه‌روج ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ناهه‌قییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆ حكومییه‌كان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها دوای ئه‌و 5 ساڵه‌ش، دوو ساڵی تر ده‌خوێنن به (ئیختیاری) ده‌توانن ببنه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا، له‌هه‌مانكاتدا خوێندكارێكی كۆلێژی پزیشكی زانكۆ حكومییه‌كان نزیكه‌ی 15 ساڵی ده‌وێت تا بڕوانامه‌ی دكتۆرا به‌ده‌ستده‌هێنێت، دیسانه‌وه ئه‌مه‌ش ناهه‌قییه‌كی گه‌وره‌ی تره، بۆیه ئێمه به ناوی سه‌رجه‌م خوێندكارانی هه‌رسێ كۆلێژی پزیشكی زانكۆ حكومییه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه‌ین.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی خوێندكاران ئه‌گه‌ر حكومه‌ت داواكارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێنه‌كات و رێگه به كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه بدات، نوێنه‌ری گشتی خوێندكارانی سكوڵی گشتی زانكۆی سلێمانی وتی: داواكارین كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه به زووترین كات رابگیرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وا له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به پاڵپشتی ژماره‌یه‌كی زۆر له پزیشكی خولاو و پزیشكی نیشته‌جێ و پزیشكی پسپۆر، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له هه‌رسێ شاری سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك راده‌گه‌یه‌نین، تا ئه‌وكاته‌ی داواكارییه‌كه‌مان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
لای خۆشیه‌وه ره‌نج محه‌مه‌د خوێندكاری كۆلێژی پزیشكی گشتی له زانكۆی سلێمانی تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: من وه‌ك خوێنكارێك، دژی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه‌م، به‌وپێیه‌ی من كه خوێندكاری ئاماده‌یی بووم زۆر خۆم ماندوو ده‌كردو هه‌وڵی زۆرم دا هه‌تا نمره‌یه‌كی به‌رزم به‌ده‌ستهێناو توانیم له‌و به‌شه وه‌ربگیرێم و ئاواته‌كه‌م كه كاری پزیشكی بوو بیهێنمه‌دی، به‌ڵام له ئێستادا كردنه‌وه‌ی كۆلێژێكی ئه‌هلی پزیشكی و وه‌رگرتنی خوێندكاران به نمره‌یه‌كی كه‌م، هیچ راستی و بنه‌مایه‌كی تێدا نییه، چونكه خوێندكاران به ناشاره‌زایی و به پاره ده‌بن به پزیشك و دواتریش هه‌ر به‌هۆی ئه‌و پاره‌یه‌و ئه‌و توانایه‌ی هه‌یانه، شوێنی تایبه‌ت به‌خۆیان داده‌نێن و ده‌بن به پزیشك، بۆیه ئه‌مه سوكایه‌تییه به پیشه‌و زیره‌كی و توانای ئه‌وانه‌ی به هه‌قی خۆیان ده‌بن به پزیشك و خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
وتیشی: من به نمره‌ی 98,5 له كۆلێژی پزیشكی وه‌رگیراوم، ساڵانه‌ش به‌پێی ئاستی ده‌رچوونی خوێندكارانی 12ی ئاماده‌یی ئه‌و رێژه‌یه به‌ره‌و سه‌رووتر ده‌ڕوات، هه‌روه‌ك پێده‌چێت ئه‌و خوێندكارانه‌ی نمره‌یان 100 یان له‌سه‌روو 100 بێت له‌مه‌ولا له‌و كۆلێژه له زانكۆ حكومییه‌كان وه‌رده‌گیرێن، بۆیه هیچ ره‌وا نییه خوێندكارێكی تر ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به نمره‌یه‌كی كه‌مه‌وه ببێته پزیشك.
PUKmedia لانه كاشان
كۆپی یاداشتنامه‌ی خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی گشتی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێم
كۆپی یاداشتنامه‌ی پزیشكانی كوردستان
هەواڵی زیاتر
-
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
10:50 AM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
کوردستان 10:11 AM - 2024-05-02 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01