riklam

نوێكراوەتەوە.. وردەكاری پێكدادانەكانی نێوان دژەتیرۆرو داعش لەجەلەولا

kurdistani 09:48 AM - 2014-06-14
جه‌له‌ولا له‌داعش پاكرایه‌وه‌

جه‌له‌ولا له‌داعش پاكرایه‌وه‌

دژەتیرۆر 32 داعشی كوشت و ژمارەیەكیشی دەستگیركردوە

هێزەكانی دژەتیرۆ دوای گەیشتیان بەناحیەی جەلەولا توانیویانە ئەو گەمارۆیەی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە خرابویە سەر ناحیەكە تێكبشكێنن و دواتر بەهاوكاری هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایش و پۆلیسی ناحیەی جەلەولا لەتیرۆریستانی داعش پاكی بكەنەوەو ژمارەیان لێبكوژن و ژمارەیەكی تریشیان دەستگیر بكەن.

لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی كوردستان تایبەت بە PUKmediaی راگەیاند: لەشەڕێكی توندی نێوان هێزەكانی دژە تیرۆرو چەكدارەكانی داعش لەناحیەی جەلەولا كە ماوەی چەند سەعاتێكی خایاند، تیایدا ناحیەی جەلەولا بەتەواوی كەوتە ژێر دەستی دژەتیرۆرو هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایش و پۆلیس و ئێستا دۆخی ناحیەكە ئارامە.
شێخ لاهور راشیگەیاند: لەو شەڕەدا زیاتر لە 32 تیرۆریستی داعش كوژراون و ژمارەیەكیشیان برینداربون و ژمارەیەكی تریشیان دەستگیركراون و لەئێستادا لەژێر لێكۆڵینەوەدان.
ئەوەشی خستەڕوو: چەكدارەكانی داعش لەلایەن لەهەندێك لەگەڕەكە عەرەبەكان هاوكاری كراون، جگە لەوەی چەكی قورسیان پێبوە، لەو شەڕەشدا چەند پێشمەرگەیەك برینداربون.

هەر لەبارەی پاكردنەوەی ناحیەی جەلەولا لەلایەن هێزەكانی دژەتیرۆرو پێشمەرگەو ئاسایش و پۆلیسەوە، سەرچاوەیەك تایبەت بە PUKmediaی راگەیاند: چەند رۆژێك بووە ناحیەی جەلەولا لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە گەمارۆدرا بوو، بەڵام دوای گەیشتنی هێزی دژەتیرۆر توانیویانە ئەو گەرمارۆیە بشكێنن و بەهاوكاری هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایش و پۆلیس ناحیەكە لەداعش پاكبكەوە، ئاماژەی بەوەشدا كە لەدوێنێ بەیانییەوە داعش گەمارۆی نەخۆشخانەی گشتی جەلەولایانداوەو تا ئێوارە هێزەكانی دژەتیرۆر ئەو گەمارۆیەیان تێكشاندوە سەرجەم كارمەندانی نێو نەخۆشخانەكە بەبریندارەكانیەوە رێگەیان نەبووە لەو نەخۆشخانەیە بێنەدەرەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی راگەیاند: لەكاتی پێكدادانەكانی دژەتیرۆرو داعشدا، دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لەلایەن دوو خۆكوژەوە ویستویانە خۆیان بگەیەننە نێو هێزەكانی دژەتیرۆر، بەڵام لەلایەن دژەتیرۆرەوە تێكشكێنراون و رێگەیانپێنەداون بگەنە هێزەكانی دژەتیرۆر.

سەرچاوەكە باسی لەوەشكرد كە لەباشوری ناحیەی جەلەولاوە تیرۆریستان پەلاماری هێزەكانی دژەتیرۆریان داوەو شەڕی كۆڵان و كۆڵان كراوە تا ناوچەكە لەداعش پاكراوەتەوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket