riklam

گەرمیان.. شەش هەزار ماسی دەرمانخوارد دەكرێن

kurdistani 07:13 PM - 2014-05-09
خاوەنەكەی دەڵێت نازانێت كێ ئەو كارەی كردوە

خاوەنەكەی دەڵێت نازانێت كێ ئەو كارەی كردوە

لەلایەن دەستێكی نادیارەوە لە گوندی بان ئاسیاوی سەر بەناحیەی كۆكس كێڵگەیەكی بەخێوكردنی ماسی زیاتر لە شەش هەزار ماسی دەرمان خوارد دەكرێن و لەناودەچن.

لەوبارەیەوە هاوڕێ خەلیل خاوەنی كێڵگەی بەخێوكردنی ماسیەكە بە PUKmediaی راگەیاند: ئەمڕۆ 9-5 دوای ئەوەی ئاگادار كرامەوە كە زیاتر لە شەش هەزار ماسی لەیەكێك لەكێڵگەكانی بەخێوكردنی ماسی لەگوندی بان ئاسیاو دەرمانخوارد كراون و زیانێكی زۆر بەر ئەو كێڵگەیە كەوتوە.
وتیشی: دەستبەجێ كشتوكاڵی قەزای كفری-م  لە روداوەكە ئاگاداركردوەتەوەو تائێستاش نەزانراوە لەلایەن كێوە دەرمانخوارد كراون.

خاوەنی ئەو كێڵگەی بەخێوكردنی ماسیە رونشیكردەوە: خاوەنی دوو پرۆژەی بەخێوكردنی ماسیم و ساڵانە زیاتر لە 50 بۆ 60 تۆن ماسی دەخەمە بازاڕەوە، بەڵام بەهۆی ئەو كێشەیەوە زیانی زۆر بەرپرۆژەكانم كەوتوەو هەرئەوەش وادەكات نەتوانم بەرهەمی زیاتر رەوانەی بازاڕ بكەم، داواكارم لەحكومەتی هەرێم و ئیدارەی ناوچەكە قەرەبووم بكەنەوە.

PUKmedia سامان یاروەیس  - گەرمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket