دهقی راگهیهنراوی كۆبوونهوهی مهكتهبی سیاسی یهكێتی
kurdistani 06:30 PM - 2014-01-28كۆبونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی ئەنجام دەدرێ
راگەیاندنی رۆژنامەگەری كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەئامادەبونی تەواوی هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسیو جێگرانی سكرتێری گشتی، كۆبونەوەی ئاسایی خۆی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی، بەست، لەكۆبونەوەكەدا دوو تەوەری گرنگ باسكران:
1- چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
2- پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم.
لەم كۆبونەوەیەدا، هەستی قوڵی بەرپرسیارێتی یەكێتی ناو یەكێتی و چۆنیەتی راپەڕاندنی ئەركەكانی ئێستامان، پەرۆشی چارەسەركردنی گرفتەكان بەشێنەیی، پێناوی دڵسۆزانەی هەموو هەڤاڵان بوو. گوێ لە بیروڕای راشكاوانەی هەڤاڵان گیرا، خاڵە كۆك و ناكۆكەكان لەسەر پرسەكان باسكران، دوای گفتوگۆیەكی تێروتەسەل، كۆبونەوە گەیشتە ئەو ئەنجامەی چۆنیەتی راپەڕاندنی ئەركە هاوبەشەكان بكرێنە بنچینەی سیاسەتی ئێستای یەكێتی، هەر لەم روانگەیەشەوە، پرسی بەستنی كۆنگرە، خرایە سەر رێچكەی چۆنیەتی دوابڕیاردان لە كۆبونەوەی سبەینێ، لەماڵی سكرتێری گشتی جەنابی مام جەلال.
سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتیش، كۆبونەوە گوێی لە دوا راپۆرتی دوا كۆبونەوەی وەفدی یەكێتی لەگەڵا وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان گرت، سەرەنجام، مەكتەبی سیاسی پێیوابوو چیتر كات لەدەستنەدرێ و كاتی پێكهێنانی كابینەكە هاتووە، بۆیە كۆبونەوە ئومێدەوارە لە كۆبونەوەی ئایندەی هەردوولادا، دوابڕیاری مەكتەبی سیاسی لەبەر رۆشنایی ئەنجامەكانی كۆبونەوەكان، بگەیەنرێ بە وەفدی دانوستاندنی هەڤاڵانی پارتی.
هەڤاڵان.. دڵسۆزانی یەكێتی!
مەكتەبی سیاسی، دوای كۆكردنەوەی رەخنە، ناڕەزایی، بۆچون و پەرۆشی هەموو ئۆرگان، هەڤاڵان، لایەنە دۆستەكان و پشتیوانانی یەكێتی، بەئەركی مێژوویی سەرشانی خۆی زانی رابگەیەنێ كە: یەكێتی دڵی هەموو دڵسۆزان و تێكۆشەران و هەموو ئەوانەی پەرۆشی یەكێتین، خۆشدەكات و سەرەنجام بەئاڕاستەیەكی رۆشن و سیاسەتێكی دیموكراسیانە، خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی مانگی چوار ئامادە دەكات.
بەم بۆنەیەوە، داوا لە هەموو هەڤاڵا و ئۆرگانەكان دەكەین، وەك هەمیشە هاوكاری جێبەجێكردنی بڕیارو راسپاردەكانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی بن و بەزووترین كاتیش، كۆبونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی ئەنجام دەدرێ.
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
28/1/2014
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18