كێڵگه‌یه‌كی نموونه‌یی داده‌مه‌زرێنێت
kurdistani 02:29 PM - 2013-02-12
وێنه‌ی كێڵگه‌كه
هاووڵاتیه‌ك كێڵگه‌یه‌كی نموونه‌یی بۆ به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر داده‌مه‌زرێنێت
هاووڵاتیه‌كی دانیشتووی گوندی قوله‌به‌رزی سه‌ر به ناحیه‌ی پێباز، یه‌كه‌مین كێڵگه‌ی نموونه‌یی بۆ به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر داده‌مه‌زرێنێت كه میكانیزمی به‌خێوكردنه‌كه به شێوه‌ی ئۆتۆماتیك ده‌بێت، پزیشكێكی ڤێرتێرنه‌ریش ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه ئه‌وجۆره كێڵگانه دوور ده‌بن له زۆر نه‌خۆشی كه تووشی جوجكه‌و مریشك ده‌بێت.
ساڵح حسێن مه‌عروف خاوه‌ن كێڵگه‌ی كه‌وسه‌ری نموونه‌یی بۆ به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر به PUKmedia ی راگه‌یاند: پڕۆژه‌كه‌ی بڕی (170) هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی تێچووه‌و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه جێبه‌جێكراوه.
وتیشی: كێڵگه‌كه توانای به‌خێوكردنی (20) هه‌زار جوجكه‌ی له‌یه‌ك كاتدا هه‌یه، هه‌موو میكانیزمه‌كانی به‌خێوكردن و ئالیك و ئاودان و هه‌واگۆڕكێ و راگرتنی راده‌ی شێ و پله‌ی گه‌رما، به شێوه‌ی ئۆتۆماتیك ده‌بێت.
ئه‌و خاوه‌ن كێڵگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌ڕووی زیانه‌كانیشه‌وه ئه‌گه‌ر كێڵگه‌كانی تر رێژه‌ی مردنی جوجكه تیایاندا بگاته 15%، ئه‌وا له‌م كێڵگه‌یه‌دا ناگاته 5%، جگه له‌وه‌ی زۆر دوور ده‌بێت له نه‌خۆشییه‌كان.
لای خۆیه‌وه د.ئارام ئه‌حمه‌د لێپرسراوی هۆبه‌ی پلاندانان له ڤێرتێرنه‌ری گه‌رمیان به PUKmedia ی رایگه‌یاند: ئه‌مجۆره پڕۆژانه سه‌ركه‌وتوون، چونكه سه‌رجه‌م میكانیزمی به‌خێوكردنی جوجكه‌و گه‌وره‌كردنی به شێوه‌ی ئۆتۆماتێك ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له رووی زیانه‌كانه‌وه كه‌مترین زیان به‌ر پڕۆژه‌كه بكه‌وێت و له ئه‌نجامیشدا قازانجه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌واگۆڕكی و ئالیك و ئاوادانی جوجكه‌كان له‌گه‌ڵ راگرتنی راده‌ی شێ و پله‌ی گه‌رمی له ئاستی پێویستدایه له‌ناو كێڵگه‌كه‌داو به شێوه‌ی ئۆتۆماتیك و دوور له ده‌ستی كرێكار ده‌بێت، بۆیه نه‌خۆشییه‌كان كه‌متر روو له‌و كێڵگه‌یه ده‌كه‌ن.
PUKmedia سامان یاروه‌یس - گه‌رمیان
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی باجی زیاتر دەكات
09:37 PM - 2026-02-21 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بۆ خزمەتکردنی خەڵک کاردەکات
06:39 PM - 2026-02-21 -
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:00 AM - 2026-02-22 سەرۆك بافڵ و هادی عامری: بەربەستەكانی بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار تێبپەڕێندرێن
سەرۆك بافڵ و سودانی جەخت لەهەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار دەكەنەوە
11:39 PM - 2026-02-21
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
جیهان 12:22 PM - 2026-02-21 -
دیكۆمێنته‌كانی به‌شداری مه‌لیك مه‌حمود له شه‌ڕی شوعهیبیە ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه سلێمانی
کوردستان 12:17 PM - 2026-02-21 -
پسپۆرێکی وزە: داخستنی گەرووی ھورمز کارێکی زەحمەتە
جیهان 11:59 AM - 2026-02-21 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21






.jpg)
دابەزێنە

