riklam

كارمەندانی هاتوچۆی ناڕازی بە كاتی بایكۆتیان راگرت

کوردستان 02:00 PM - 2020-07-08
.

.

لەسەر بەڵێنی بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناو شار، كارمەندانی هاتوچۆی ناڕازی لە سلێمانی تا 25-7-2020 بایكۆتی دەوامیان راگرت و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا چەند داواكارییەكیان خستەڕوو.

ئەمڕۆ چوار شەممە 8-7-2020، كارمەندانی هاتوچۆی ناڕازی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: بە كۆی دەنگ بڕیارماندا تا 25-7-2020 بایكۆتی دەوام رابگرین لەسەر بەڵێنی بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناو شاری سلێمانی، كە داوای كرد چەند رۆژ مۆڵەتی پێبدەین بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم داواكارییەكانی كارمەندانی هاتوچۆی ناڕازی.

راشیانگەیاند: بڕینی مووچە هێڵی سوورە و دەبێت 30 رۆژ جارێكیش مووچەمان پێ بدرێت.

كارمەندانی هاتوچۆی ناڕازی راشیانگەیاند: ئەگەر لە كاتی خۆیدا داواكارییەكانمان جێبەجێ نەكرێن ئەوا دووبارە درێژە بە ناڕەزایەتییەكانمان دەدەین و هەڵوێستی توند ترمان دەبێت.

لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە...

PUKmedia جەعفەر جەلالی

6.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket