riklam

هێرشبه‌رێكی پێشووی عیراق تووشی كۆرۆنا بوو

عیراق 12:56 PM - 2020-07-08
.

.

عیماد محه‌مه‌د هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق و ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون.

عیماد له‌ رۆژانی رابردوو نیشانه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا ده‌ركه‌وتووه‌، پاش ئه‌نجامدانی پشكنین ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه‌و ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی تووشبوون .

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ، عیماد له‌ ماڵه‌وه‌ له‌ ژێر رێنماییه‌كانی پزیشك خۆی كه‌ره‌نیتن كردووه‌ .

عیماد محه‌مه‌د یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ستێره‌كانی پێشووی تۆپی پێی عیراق و راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی عیراقه‌ .

PUKmedia به‌شی وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket