riklam

په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار پرۆژه‌یه‌ك بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئاماده‌ ده‌كات

کوردستان 11:14 PM - 2020-07-07
.

.

ئه‌مڕۆ (7ی ته‌مموز) راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی ئیداره‌كه‌ سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و پرۆژه‌یه‌كیان خسته‌ڕوو، بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لای خۆیه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی بۆ دوپاتكردنه‌وه‌.

 

د. چیا محه‌مه‌د راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار رایگه‌یاند، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای شاری كه‌لار و ده‌وروبه‌ری و زۆربونی توشوبوون به‌ كۆرۆنا، پرۆژه‌یه‌كه‌یان ئاماده‌كردووه‌.

 

ئه‌و زیاتر باسی له‌ ورده‌كاری پرۆژه‌كه‌یان كرد كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ دروستكردنی (مۆبایل تیم) و، له‌ پێنج تیمی گه‌ڕۆكی راهێنراو پێكدێت، هاوڵاتیان په‌یوه‌ندییان پێوه‌ ده‌كات و به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن و رێنمایی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌هاوڵاتیان و توشبوانی كۆرۆنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، تیمه‌كان پێداویستییه‌كانی وه‌ك ئامێره‌كانی (په‌ستانی خوێن، پێوانی پله‌ی گه‌رمی له‌ش، پێوانی شه‌كره‌، پێداویستی دیكه‌ی پزیشكی) و ده‌رمانی پزیشكی و چاره‌سه‌ری پێویستیان پێده‌بێت و پێشكه‌شی توشبوانی ده‌كه‌ن.

 

لای خۆیه‌وه‌، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵ و ماندووبونی په‌یمانگای ته‌كنیكی له‌سه‌روبه‌ندی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رزنرخاند، پرۆژه‌كه‌ی به‌ گرنگی ناوبرد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، به‌شێك له‌ كێشه‌ و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات و خزمه‌ت به‌ هاوڵاتیان ده‌كات، هاوكات پشتیوانی ته‌واوی ئیداره‌ی گه‌رمیانی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌یان دوتكرده‌وه‌.

 

داواشیكرد، په‌یمانگای ته‌كنینكی به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ماهه‌نگی بكات. جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكاری ته‌واو ده‌بێت بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پرۆژه‌كه‌.

 

PUKmedia فۆتۆ: كاوە جاسم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket