riklam

لە 24 سەعاتی رابردوودا 495 كەس لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون

کوردستان 08:13 PM - 2020-07-07
.

.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەش لەو 24 سەعاتەدا 495 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 8 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و 79 تووشبووش چاكبوونەتەوە.

دەقی ئامارەكە:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (١٣٣)

1. كەرەنتین: (٧٢ هاوڵاتی نوێ لە كەرەنتین)
٨٦٩ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ٢٠ شوێنی جیاواز (١٨٢ هەولێر)،(٢٠٦ سلێمانی)، (٤٨١ دهۆك).

2. پشكنین: (٢٣٣٤ پشكنینی نوێ)
(٧٧٠ هەولێر)، (٦٨٤ سلێمانی)، (٥٣٨ دهۆك)، (١٨٦ گەرمیان)، (٢٠ هەڵەبجە)، (١٣٦ ڕاپەڕین).

3. تووشبوو: (٤٩٥ تووشبووی نوێ)
(١٨٦ هەولێر)
(١٧٧ سلێمانی، ٥٩ گەرمیان، ٣٩ ڕاپەڕین)
(٢٥ دهۆك)
(٩ هەڵەبجە)

4. چاكبوون: (٧٩ چاكبوون)
(٦٥ هەولێر)
(٦ گەرمیان)
(٤ دهۆك)
(٤ هەڵەبجە)

5. مردن: (٨ مردن)
(١ هەولێر)
(٥ سلێمانی)
(٢ گەرمیان)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین ١٧٠٥٢ هاوڵاتی (١٦١٨٣ دەرچوو)
پشكنین ١٤٩٧٤٨ (٦٦٤٦١ هەولێر، ٤٨٥٥٧ سلێمانی، ٣٣٤٨٢ دهۆك، ١٢٤٨ هەلەبجە)
تووشبوون ٨١٣٤ (١٩٥١ هەولێر، ٥٧٤١ سلێمانی، ٢٢٨ دهۆك، ٢١٤ هەلەبجە)
چاكبوون ٢٨٦٨ (١٢١٤ هەولێر، ١٣٧٢ سلێمانی، ١٦٨ دهۆك، ١١٤ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٩٩٥ (٦٩٩ هەولێر، ٤١٤٠ سلێمانی، ٦٠ دهۆك، ٩٦ هەلەبجە)
مردن ٢٧١ (٣٨ هەولێر، ٢٢٩ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

PUKmedia وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان

 

2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket