riklam

ده‌سته‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی تیرۆركردن دروست ده‌كرێت

عیراق 06:55 PM - 2020-07-07
.

.

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق ئه‌مڕۆ 7-7-2020، بڕیاریدا ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی تیرۆركردن پێكبهێنرێت.

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه‌ بڕیاردرا به‌پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ری له‌ سێ دادوه‌ر و یه‌ك داواكاری گشتیی به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و تاوانه‌ تیرۆركارییانه‌ی كه‌ له‌شاری به‌غداو پارێزگاكانی دیكه‌ ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌وه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ هیشام هاشمی پسپۆڕی بواری ئه‌منی و ستراتیژی له‌به‌رده‌م ماڵه‌ی خۆی له‌ ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ تیرۆر كرا.

هه‌ر دوای ئه‌و ڕووداوه‌، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ڵێنیدا بكوژانی هاشمی ده‌ستگیربكرێن سزای ره‌وای خۆیان وه‌ربگرن، دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ رێگه‌ ناده‌ن جارێكی تر كرده‌وه‌ و تاوانه‌ تیرۆركارییه‌كان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ عیراق و ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵات بشێوێنێت.

PUKmedia ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket