riklam

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك كۆماره‌وه‌

عیراق 05:10 PM - 2020-07-07
.

.

سه‌رچاوه‌یه‌كی رێگه‌پێدراو له‌ نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك كۆمار دكتۆر به‌رھه‌م ساڵح رایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی كۆمار داوایه‌كی یاسایی له‌ دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ، دژی ئه‌و هه‌واڵه‌ ناڕاستانه‌ تۆماركردووه‌ كه‌ (محه‌ممه‌د فوزی زه‌یدی) هه‌ڵیبه‌ستوون و ژماره‌یه‌ك ده‌زگای راگه‌یاندن بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ و هه‌ڵبه‌ستراون و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ مه‌رام لێی لێدانه‌ له‌ ناوبانگ و پێگه‌و كه‌سایه‌تی سه‌رۆك كۆمار.
 
له‌وباره‌یه‌وه‌ وته‌ی نوێنه‌ری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار وه‌رگیراوه‌، ھاوكات چاودێری رێكاره‌ یاسایه‌كانی داواكه‌ش ده‌كرێت له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا، به‌مه‌به‌ستی سزادانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ھێرشی ناڕه‌وا ده‌كه‌نه‌ سه‌ر شكۆی عێراق و دامه‌زراوه‌ ره‌سمییه‌كانی.
 
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار
٧-ته‌مموز- ٢٠٢٠

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket