riklam

ئێران.. 200 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

جیهان 02:27 PM - 2020-07-07
.

.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند: له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا دوو هه‌زار و 637 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 200 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

د. سیما سادات لاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: 200 تووشبووی كۆرۆنا له‌ ئێران له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دوو هه‌زار و 637 كه‌سیش تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون.

وتیشی: تا ئێستا كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتۆته‌ 11 هه‌زار و 931 كه‌س و هاوكاتیش تا ئێستا 245 هه‌زار و 688 كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 207 هه‌زار تووشبووش چاك بوونه‌ته‌وه‌.

 وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ دۆخی ته‌ندروستی دانیشتوانی 20 پارێزگای ئێران ناجێگیره‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket