riklam

مامۆستایەكی زانكۆ بە دروستكردنی دۆشاوی تەماتە پشتگیری جوتیاران دەكات

کوردستان 11:57 AM - 2020-07-07
.

.

مامۆستایەكی زانكۆی گەرمیان بۆ پشتیگری لە جوتیاران و بەرهەمی ناوخۆ، بەرھەمێكی زۆری تەماتەی خۆماڵی كڕیووە و  دۆشاوی تەماتەی لێ بەرهەم هێناوە.

جەمیل محەمەد عەلی مامۆستای كۆلێژی پەروەردەی وەرزش لە زانكۆی گەرمیان بۆ PUKmedia دواو وتی: بە مەبەستی پشتیگری كردن لە جوتیاران و گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆ بڕیارماندا دۆشاوی تەماتە لە ماڵەوە دروست بكەین.

وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە چەند سندوقێك تەماتەم كڕی و لە ماوەی دوو رۆژدا دۆشاوەكەمان لێ بەرهەم هێنا.

ئەمەش لە كاتێكدایە لە ئێستادا بەرهەمی ناوخۆ بەشێوەیەكی بەرچاو نرخی دابەزیووە و جوتیارانیش ناڕەزایەتی دەردەبڕن، هاوكات بەشێكیش لە هاووڵاتیان بە مەبەستی پیشگیری لە بەرهەمی ناوخۆ و یەتایبەت بەرهەمی تەماتە لە ماڵەكانیاندا دۆشاوی تەماتە دروست دەكەن.

PUKmedia زمناكۆ یەحیایی

23.jpg

22.jpg

21.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket