riklam

رانیە.. منداڵێكی پێنج ساڵان گیانی لەدەستدا

کوردستان 11:15 AM - 2020-07-07
.

.

منداڵێكی پێنج ساڵان بە بێهۆشی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و دوای گیانلەدەستدانیشی دەركەوتووە بەهۆی پێوەدانی دووپشكەوە گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: سەعات 10:30 دەقیقەی شەوی رابردوو منداڵێك بەناوی ( س . ع . ح ) تەمەن 5 ساڵان، دانیشتووی گوندی خەندەكەی سەر بەناحیەی ژاراوە (قەڵادزێ) بەبێ هۆشی گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی و دوای چارەسەری سەرەتایی بەڕێكرا بۆ سلێمانی.

ئەوەش خراوەتەڕوو: بە وتەی باوكی پێشتر ئازاری هەبووە و دواتر توشی تەنگەنەفەسی بووە و دەستبەجێ هێناویەتی بۆ نەخۆشخانە، بە گوێرەی راپۆرتی پەیمانگای پزیشكی دادوەری سلێمانیش منداڵەكە دووپشك پێوەی داوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

PUKmedia راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket