riklam

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە 12 ملیۆن نزیك دەبێتەوە

جیهان 09:20 AM - 2020-07-07
.

.

تووشبوانی كۆرۆنا لەجیهاندا لە 12 ملیۆن نزیك دەبێتەوە و هاوكات رێژەی چاكبوونەوەش لە ڤایرۆسەكە لە حەوت ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە،  رێژەی مردنیش گەیشتە زیاتر لە نیو ملیۆن كەس.

بەپێی نوێترین ئامار، تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتوەتە 11 ملیۆن و 747 هەزارو 386 توشبوو، هەروەها لەو ژمارەیەش 6 ملیۆن و 741 هەزارو 764 كەس چاكبوونەتەوە.

لەبەرامبەریشدا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە 540 هەزار و 836 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش، تائێستا 7639 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 2789 كەس چاكبوونەتەوە.

هاوكات لە هەرێمی كوردستان 263 بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە كە 22 كەسیان لە سلێمانی و 37 كەس لە هەولێر و 4 كەسیان لە هەڵەبجە بوون.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket