riklam

بلاسخارت سەركۆنەی تاوانی تیرۆركردنی هیشام هاشمی دەكات

عیراق 12:33 AM - 2020-07-07
.

.

نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق هینیس بلاسخارت ئەمڕۆ دووشەممە سەركۆنەی تیرۆركردنی شارەزای بواری ئەمنیی هیشام هاشمی دەكات، داواش دەكات تاوانباران بەزوویی ئاشكرا بكرێن.

لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، بلاسخارت رایگەیاند: تیرۆركردنی دوكتۆر هیشام هاشمی تووشی شۆكی كردین، بەتوندی سەركۆنەی ئەم كارە قێزەون و ترسنۆكانەیە دەكەین.

بلاسخارت پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی كەسوكار و خۆشەویستانی هیشام هاشمی دەكات و داواكارە لە حكومەتی عیراق تاوانكاران بەزوویی بدۆزرێنەوە و رادەستی دادگا و عەدالەت بكرێن.

PUKmedia بەدواداچوون

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket