riklam

سعودیە مەرجەكانی حەجی ئەمساڵی راگەیاند

جیهان 08:56 PM - 2020-07-06
.

.

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاند: باری تەندروستی دەكرێتە پێوەر بۆ دیاریكردنی ئەو كەسانەی دەیانەوێت ئەمساڵ حەج بكەن، جەختیش دەكاتەوە كە لە 70%ی حاجیانی ئەمساڵ بۆ ئەو هاووڵاتیانە دەبێت كە مافی مانەوەیان لەسعودیە هەیە.

وەزارەتی حەجی سعودیە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە: پێوەرە تەندروستییەكان بۆ دیاریكردنی حاجییەكانی ئەمساڵ لەبەرچاو دەگیرێت، رەزامەندیش دراوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت 70%ی حاجیانی ئەمساڵ بۆ ئەو كەسانە بێت كە خەڵكی سعودیە نین و مافی مانەوەیان هەیە، تەنها لە 30% بۆ هاووڵاتییە سعودییەكان تەرخان كراوە،لەنێویشیاندا كارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەكان دەگرێتەوە، دوای دڵنیابوون لە چاكبوونەوەیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ (كۆڤید-19).

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە ئاماژەی بەوەش كردووە ئەوانەی دەستنیشان دەكرێن بۆ بەجێگەیاندنی حەج هەڵگری نەخۆشی درێژخایەن نەبن، هەروەها بڕوانامەی پشكنینی تاقیگە (PCR)یان هەبێت و تێیدا ئەوە بسەلمێنێت كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە، نابێت پێشتر حەجی كردبێت، تەمەنی لە نێوان 20 -50 ساڵ بێت،  بەڵێننامەیان لێ‌ وەردەگیرێت  كە دەبێت پابەند بن بەو ماوەیەی كە وەزارەتی تەندروستی بڕیاری لەسەر داوە بۆ كەرەنتینەكردنیان لەپێش و لەدوای بەجێگەیاندنی حەج. 

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket