riklam

عیراق و میسڕ ئامادەکاری بۆ کۆبونەوە دەکەن

عیراق 05:51 PM - 2020-07-06
.

.

دكتۆر ئەحمەد نایف دلەیمی باڵوێزی عیراق و نوێنەری هەمیشەیی عیراق لە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ رانیا مەشات وەزیری هاوكاری نێودەوڵەتیی میسڕیی كۆبوەوە و باسیان لەشێوازەكانی پتەوكردنی هاوكاری نێوان عیراق و میسڕ كرد. ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئامادەكاریی و هەماهەنگی بۆ دیداری لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان عیراق – میسڕ دەكرێت كە وا بڕیارە لەماوەیەكی نزیكدا لە بەغدا سەرۆك وەزیرانی هەردوو وڵات كۆببنەوە.

لەدەستپێكی دیدارەكەدا، باڵوێز دوكتۆر ئەحمەد نایف رێز و پێزانینی وەزیری بازرگانی دكتۆر عەلا جبوری گەیاندە رانیا مەشات وەزیری هاوكاری نێودەوڵەتی میسڕ و هیوای پێشكەوتن و پایەبەرزی و گەشەپێدانی بۆ میسڕ خواستووە. 

لەمیانی دیدارەكەیدا لەگەڵ مەشات، كە لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو،  باڵوێز دلەیمی جەختی لەسەر گرنگی رێككەوتنی ستراتیژی هاوكاریی هەردوو وڵات كردۆتەوە، راشیگەیاند لەگەڵ بەغدا لە هەماهەنگیدان بەمەبەستی توێژینەوە لەسەر رەشنووسی رێككەوتنەكان و یاداشتە پێشنیاركراوەكانی تێگەیشتن لەگەڵ لایەنی میسڕیدا، تاوەكو گەیشتن بەكۆتا وادەی دیاریكراوی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هاوبەشی عیراق – میسڕ لە شاری بەغدا.

هەر لەم چوارچێوەیەدا، وەزیری هاوكاری میسڕیی جەختی لەسەر بەتەنگەوەهاتنی حكومەتی وڵاتەكەی بەسەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران مستەفا مەدبولی كردۆتەوە بۆ بەستنی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هاوبەش.

مەشات راشیگەیاندووە كەوڵاتەكەی خوازیارە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بەرەو پێشەوە پچێت و قووڵ بكرێتەوە، ئاسۆیەكی نوێ‌ لەپەیوەندییەكان بكرێتەوە، ئەوەشی خستەڕوو كە حكومەتی میسڕ بەئاراستەی ئابووری كار دەكات، بەتایبەتی لەكایەكانی گەشەپێدان و بووژاندنەوەدا.

PUKmedia ئیبراهیم محەمەد شەریف/ قاهیرە   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket