riklam

سەرۆك كۆمار:وادەیەك بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری بكرێت

عیراق 03:09 PM - 2020-07-06
.

.

ئەمڕۆ 6ی تەموزی 2020 سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح لەكۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازیكرد لە حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.

لەو دیدارەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دواپێشھاتە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەكانی وڵات و هەوڵەكانی دامەزراوەكانی دەوڵەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا. 

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا جەختكرایەوە لەپێویستی پەلەكردن لە یەكلایكردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان، بەجۆرێك زامنی دیاریكردنی وادەیەك بكات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاك و پێگەرد، تاوەكو رێگە خۆش بكات هاووڵاتیان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەشداری تێدا بكەن.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆك كۆمار 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket