خالید شوانی: هه‌نگاوی باشمان بڕیوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد
ی.ن.ک 01:40 PM - 2020-07-06.
ناوه‌ندی فه‌ره‌نسا، له‌ڕێی سكایبهوه سیمینارێك بۆ وه‌زیری حكومه‌ت بۆ كاروباری هه‌رێم و به‌غداد ڕێك ده‌خات.
رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ٤ ی ٦ له رێگای ڤیدیو سكایپه‌وه، ناوه‌ندی فه‌ره‌نسای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سیمینارێكی بۆ خالید شوانی وه‌زیری حكومه‌ت بۆ كاروباری هه‌رێم و به‌غداد له ژێر ناونیشانی،" گفتوگۆكان و دانوسانی هه‌رێم و به‌غداد به‌ره‌وكوێ؟ ڕێكخست.
سه‌ره‌تا به ساتێك بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی سه‌رۆكی نه‌مر مام جلال وهه‌موو شه‌هیدانی یه‌كێتی وكوردستان سیمیناره‌كه ده‌ستی پێكرد. هه‌ڤاڵ داره‌وان حاجی حامید ناوه‌ندی فه‌ره‌نسا یه‌ك به‌یه‌كی هه‌ڤاڵانی ناساند وبه ناوی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند وكادرانی یه‌كیه‌تیه‌وه له‌فه‌ره‌نسا به گه‌رمی به‌خێرهاتنی وه‌زیری حكومه‌ت بۆ كاروباری هه‌رێم وبه‌غداد كرد. له‌لای خۆشیه‌وه خالید شوانی سوپاسی هه‌موو ئه‌و پۆله كادره پێشكه‌وتوه نوخبانه‌ی كرد كه به‌شدارییان كردوه له سیمینارهكهو وخۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی.
بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی كاتژمێرێك خالید شوانی له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی باسه‌كه‌ی قسه‌ی كرد‌و وتییدا پرسیارێكی وروژاند‌و وتی: ئایا ئێمه له ١٥ سالی ڕابردوودا توانیومانه سوود له قۆناخه جیاوازه‌كانی حكومه‌ته‌كانی عیراق وه‌ربگرین ئایا ئێمه توانیومانه سوود له ڕابردوو وه‌ربگرین؟
هه‌ر له درێژه‌ی سیمیناره‌كه‌دا وه‌زیری حكومه‌ت بۆ كاروباری هه‌رێمی و به‌غداد به وردی تیشكی خسته سه‌ر قۆناغهجیاوازهكانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان كورد و به‌غداد ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه بونه‌ته هۆی دروستبوونی به‌ربه‌ست له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدادی ڕونی كردوه.
وتیشی: ئێمه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییمان باش بێت له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌كرێت ئه‌وان پشتوانمان بن بۆ هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و له‌به‌رئه‌وه‌ی به پێ ده‌ستور ڕێكخراوه ئه‌وان ده‌توان به‌رگریمان لێ بكه‌ن، دواتر به دووردرێژی باسی مه‌له‌فی ماده‌ی ١٤٠ و مه‌له‌فی ئابوری و نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی كێشه‌كانی هه‌رێمی و به‌غدادی كرد.
سیمیناره‌كه به‌رده‌وامی خۆی وه‌رگرد له تهوهرهێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌دواین كۆبونه‌وه‌كانی وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غداد كرد و له‌مڕووه وتی: ئێمه پێشتر زۆر نزیك بووین له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێك بكه‌وین ، به‌ڵام به بۆنه‌ی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدول مه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ڕێكه‌وتنه‌كه نه‌كرا ، دواتر هاتنی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت بارودۆخه‌كه‌ی خراپ كرد.
دواتر ئاماژه‌ی به كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی وه‌فدی هه‌رێم و به‌غداد كرد كه به‌سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دراوه وتی: ئێمه هه‌نگاوی باش مان بڕیوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد ، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌شتونه‌ته ڕێكه‌وتنی كۆتای، له هه‌مان كاتدا نه‌گه‌شتونه‌ته بنبه‌ست و هیواێكی باش و هه‌وڵیكی باش هه‌یه بگینه ڕیكه‌وتن.
پاشان ده‌رگای دیالۆگ و پێشنیار و پرسیار به ڕووی به‌شداربواندا كرایه‌وه سه‌رجه‌م هه‌ڤالان راوبووچون و پرسیار و پێشنیاری خۆیان خسته‌ڕوو سیمیناره‌كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 2 سه‌عاتی كێشا و به شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل، له شێوه‌ی دیالۆگ و پرسیار و وه‌ڵامدا به خالید شوانی وه‌زیری حكومه‌ت بۆ كاروباری هه‌رێمی و به‌غداد وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
PUKmedia ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی فه‌ره‌نسا
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19