riklam

ئێران هه‌نارده‌كردنی ده‌مامك قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

جیهان 09:57 AM - 2020-07-06
.

.

به‌هۆی ناله‌باربوونی دۆخی ته‌ندروستی هه‌ندێك له‌ پارێزگانی ئێران، ئه‌و وڵاته‌ بڕیاریداوه‌ كه‌ هه‌نارده‌كردنی ده‌مامك ڕابگرێت.

جه‌مشید گوڵپوور به‌رپرسی ناوه‌ندی كاری پیشه‌یی و بازرگانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ناله‌باری ته‌ندروستی هه‌ندێك له‌ پارێزگاكان و هه‌روه‌ها بۆ ڕێگریكردن له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا بڕیاریداوه‌ كه‌ هه‌نارده‌كردنی ده‌مامك قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ حكومه‌ت پشتیوانی له‌به‌رهه‌مهێنه‌رانی ده‌مامك ده‌كات و هاوكاتیش چاودێری چۆنێتی به‌رهه‌مهێنانه‌كان ده‌كات و داواشی كرد كه‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی نرخی گونجاو بر فرۆشتنی ده‌مامك له‌به‌رچاو بگرن.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket