riklam

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراق روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

عیراق 05:25 PM - 2020-07-05
.

.

ئه‌مڕۆ 5-7-2020، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ گه‌شتیارانی عیراق له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عیراق ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا هه‌وڵی گه‌وره‌یان داوه‌ و كاریان كردووه‌ هه‌موو ئاسانكارییه‌كی پێویست و خێرا پێشكه‌شی گه‌شتیاران له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ بكه‌ن، چ له‌كاتی گه‌شت كردنیاندا یان گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵات.

راشیگه‌یاندووه‌: ئه‌و بڕیاره‌ی دوایی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته‌ رێكخراوه‌ ئاسمانییه‌كان تاوه‌كو 15 ی ته‌مووز، جیا له‌و گه‌شتانه‌ی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق ساز ده‌كرێت، هه‌روه‌ها گه‌شتی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌ مافی مانه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌و وڵاته‌ی گه‌شتی بۆ ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی بڕیاری لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی ژماره‌ (41) ی ساڵی 2020 له‌ 27-4-2020 دا بووه‌.

له‌ده‌قی بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌، لیژنه‌ی باڵا ره‌زامه‌ند بوو له‌سه‌ر گه‌شتكردنی هاووڵاتیانی عیراقی و خێزانه‌كانیان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ مافی مانه‌وه‌یان هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌بێت په‌یماننامه‌یه‌ك پڕ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ جارێكی تر نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ عیراق تاوه‌كو به‌ته‌واوه‌تی كۆتایی به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا دێت.

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراقی جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ته‌واو پابه‌ندن به‌ جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی لایه‌نه‌ باڵاكانی عیراق كه‌ خۆی له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی ده‌بینێته‌وه‌، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی جموجۆڵی هاتووچۆی ئاسمانی له‌عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ باری سروشتی خۆی.

PUKmedia ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket