پله‌ی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌و هۆشداری ده‌درێته هاووڵاتیان
کوردستان 10:09 AM - 2020-07-05.
هاووڵاتیان ئاگادارده‌كرێنه‌وه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه بۆیه ده‌بێت هاووڵاتییان خۆیان به‌دوور بگرن له به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی تیشكی خۆر.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌رگری شارستانی هه‌ولێر رايگه‌یاندوه، پێویسته شوفێران په‌یڕه‌وی رێنماییه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه. بۆیه ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه له‌لایه‌ن شوفێران به گرینگ وه‌ربگیرێت و ئه‌وانه له‌نێو ئۆتۆمبێل جێنه‌هێڵرێن:
1- مادده گازییه‌كان.
2- شووشه‌واته‌كان "وه‌ك شووشه‌ی بۆن و چه‌خماخی ئاگر و كه‌لوپه‌لی له‌م جۆره".
3- خواردنه‌وه گازییه‌كان.
4- عه‌تر و پاتریی ئامێره‌كان به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه.
5- نابێت جامی ئۆتۆمۆبێله‌كان به‌ته‌واوی دابخرێن.
6- نابێت تانكی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كان به‌ته‌واوی پڕ بكرێن.
7- ده‌بێت له‌كاتی شه‌واندا به‌نزین له ئۆتۆمبێله‌كان بكرێت.
8- نابێت به كاتی به‌یانیان گه‌شتی ئۆتۆمبێله‌كان بكرێت.
9- نابێت تایه‌ی ئۆتۆمبێل زیاد له پێویست هه‌وای تێبكرێت، به‌تایبه‌تی له‌كاتی گه‌شتكردندا.
پێویسته هاووڵاتییان ئاگاداری مار و دووپشك بن، چونكه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ئه‌و زینده‌وه‌رانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی فێنك روو له ماڵه‌كان ده‌كه‌ن.
نابێت بوتڵی گاز له‌به‌ر تیشكی خۆر دابنرێت و ده‌بێت هاووڵاتیان ئاگاداری ئه‌وه بن كه نابێت لۆدی زۆر بخه‌نه سه‌ر پێوه‌ری كاره‌باكانیان و ته‌نیا ده‌بێت ئامێره فێنككه‌ره‌وه‌كان له‌و شوێنانه دابگیرسێنرێن، كه ئه‌ندامانی خێزانه‌كان لێی كۆده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌و كاتژمێرانه‌ی رۆژ كه پله‌كانی گه‌رما ده‌گه‌نه به‌رزترین ئاست.
دووركه‌وتنه‌وه له به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی تیشكی خۆر، به تایبه‌ت له ماوه‌ی نێوان سه‌عات 10:00ـی به‌یانی تاوه‌كو 03:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
سەمیر هەورامی: حکومەتی هەرێم بۆ تەوتین ئامادەیی دەربڕیوە
11:20 PM - 2024-05-02
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
05:01 PM - 2024-05-02
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02