riklam

پرسه‌نامه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ بنه‌ماڵه‌ی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی

پرسەنامە 10:16 PM - 2020-07-04
.

.

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌ی شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریمی كه‌سنه‌زانی
به‌‌ڕێزان موریدان و شوێنكه‌‌وتوانی ته‌‌ریقه‌‌تی قادری كه‌سنه‌زانی
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، هه‌واڵی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كیی زاناو كه‌سایه‌تیی ئیسلامیی و ڕێبه‌ری ته‌ریقه‌تی قادریی كه‌سنه‌زانی جه‌نابی(شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانیی)م پێگه‌یشت، بۆ ئه‌و خه‌مه‌تان پرسه‌و ماته‌مینیی قوڵی خۆمتان پێ ده‌گه‌یه‌نم و  له‌ناخه‌وه‌ هاوبه‌شی غه‌م و په‌ژاره‌تانم.
شێخ محه‌مه‌د كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رێبه‌رێكی چاكه‌خواز و ناسراو و كاریگه‌‌ربو، بۆیه‌ له‌ده‌ستدانی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌مووان.
داواكارم له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زن ئارامیی و سه‌بوریی به‌ یه‌ك به‌یه‌كی خانه‌واده‌كه‌ی و خزمان و په‌یڕه‌وانی ته‌ریقه‌تی قادری ـ كه‌سنه‌زانی له‌ كوردستان‌ و عیراق‌ و جیهان ببه‌خشێت، ئه‌وه‌ دوایین غه‌م و دڵته‌نگیتان بێت، رۆحی كۆچكردووش به‌به‌هه‌شتیی به‌رینی شاد بكات.

ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket