riklam

سعودیه‌.. ده‌یان دیپلۆماتكاری ئه‌مریكی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان

جیهان 07:23 PM - 2020-07-04
.

.

دوێنێ هه‌ینی 3-7-2020، رۆژنامه‌ی (The Wall Street Journal)ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌یان دیپلۆماتكاری ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا وڵاتی سعودیه‌ به‌جێ ده‌هێڵن.

رۆژنامه‌كه‌ له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكاوه‌ رایگه‌یاند وا بڕیاره‌ ژماره‌یه‌ك دیپلۆتكاری ئه‌مریكیی رۆژی شه‌ممه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیان، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌ ناسه‌ره‌كییه‌كان له‌ باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سعودیه‌ ده‌ربڕیی بوو.    

ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیانگه‌یاند كه‌ پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌ دیپلۆماتكاران له‌ هه‌فته‌كانی داهاتوودا سعودیه‌ به‌جێ بهێڵن.

پێشتریش ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مه‌ریكییانه‌ رایانگه‌یاندبوو كه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 30 كارمه‌ند له‌ باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ریاز كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا نین، تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ زۆرتر له‌ ماڵه‌وه‌ كاره‌كانیان به‌ڕێده‌كرد.

جێی ئاماژه‌یه‌، له‌ مانگی رابردوودا شۆفێرێك له‌باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا تووشی په‌تاكه‌ بووبوو، دواتریش یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی خێزانی دیپلۆماتكارێكی ئه‌مه‌ریكی له‌یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سعودیه‌دا فه‌رامۆش كرابوو و وه‌ك پێویست چاره‌سه‌ری بۆ نه‌كرابوو.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، رۆژنامه‌ی نیویۆڕك تایمز پێش چه‌ند رۆژێك راپۆرتێكی بڵاوكردبوه‌وه‌ و تێیدا باس له‌و مه‌ترسییانه‌ ده‌كات كه‌ كه‌وتۆته‌ سه‌ر ته‌ندروستی دیپلۆماتكاره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ سعودیه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هه‌موو لایه‌كی باڵوێزخانه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ ریاز بڵاوبۆته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket