riklam

قاسم ئه‌عره‌جی بۆ راوێژكاری ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی راسپێردرا

عیراق 06:07 PM - 2020-07-04
.

.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ئه‌مڕۆ4-7-2020، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ فالح فه‌یاز له‌پۆستی ئاسایشی نیشتمانی ده‌ركرد و قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری پێشووتری ناوخۆی بۆ ئه‌و پۆسته‌ راسپارد.

ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، كازمی بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ فالح فه‌یاز وه‌ك راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ده‌ركردووه‌ و كۆتایی به‌ ئه‌ركه‌كانی هێناوه‌ و له‌بڕی ئه‌و قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری پێشووتری ناوخۆی بۆ ئه‌و پۆسته‌ راسپارد.

هه‌روه‌ها كازمی عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی فه‌رمانده‌ی پێشووتری هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری بۆ سه‌رۆكی كارگێڕیی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی راسپارد.

جێی ئاماژه‌یه‌، قاسم ئه‌عره‌جی له‌ ساڵه‌كانی 2016 بۆ 2018 له‌سه‌رده‌می حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراقدا وه‌زیری ناوخۆ بوو.

PUKmedia ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket